وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا و ناتۆ هەڕەشەی نوێ بخوڵقێنن وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێت.
ئاوێنە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە درووستکردنی هەڕەشە لەلایەن واشنتن و ناتۆوە بۆسەر وڵاتەكەی بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمریکا و ناتۆ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە لە شێوەی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی سەربازی و تەکنیکی لە مۆسکۆوە وەردەگرن، ئەگەر مووشەکی نوێ بۆ هەڕەشەکردن لە ڕووسیا درووستبکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک لەبارەی بەرەوپێشچوونی ڕووداوەکان لەهەمان کاتدا ئەو ڕووداوانە لەبەرچاو دەگرین کە دەگیرێتەبەر بۆ خوڵقاندنی دۆخێکی گونجاو و گفتوگۆیەکی هاوسەنگ.
باسی لەوەشکرد، ڕووسیا تەنیا بایەخ بە کاری هەمەلایەنە و یەکگرتوو بۆ کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی ململانێ دەدات، لەگەڵ بایەخدان بە نەهێشتنی ڕەگ و ڕیشەی دژیەکی بنچینەی لە بواری ئاسایشدا.