سەرۆكی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی و رۆژی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند.
ئاوێنە: فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هەینی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی.
سەرۆكی ئەڵمانیا ئەوەشی خستەڕو، رۆژی 23ی 2ی 2025، هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەڵمانیا، پێشتریش چاوەڕوان دەكرا كە سەرۆكی ئەڵمانیا، داواكارییەكەی ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئەڵمانیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی پەسەندبكات و ئەوەش تاڕادەیەكی زۆر رون بو كە رۆژی 23ی شوباتی داهاتو بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكات، چونكە پێشتر حزبە سەرەكییەكانی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو وادەیەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت رێككەوتبون.