وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: شەڕی توركیا لە دژی شەڕڤانانی كورد دەبێتە مایەی بەهێزبونی داعش
  2024-12-23       303       

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە توركیا كە شەڕ لەدژی شەڕڤانانی كورد لە سوریا هەڵنەگیرسێنێت، چونكە مەترسی ئەوەی لێدەكرێت داعش دۆخە بقوزێتەوەو خۆی بەهێز بكاتەوە.

ئاوێنە: ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاتەكەی وتی، نابێت شەڕ لەنێوان توركیا كوردەكانی سوریا روبدات، چونكە داعش ئەوە دەقوزێتەوەو خۆی بەهێز دەكاتەوە.

وتیشی، ئەوەش مەترسی دروست دەكات لەسەر ئاسایشی سوریا و هەروەها لەسەر ئاسایشی توركیاو ئاسایشی ئێمەش وەك ئەوروپا.

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ ئەوەی توركیا بەرژەوەندیی ئەمنی "رەوا"ی هەن بەڵام نابێت هێرش بكاتە سەر كوردەكانی سوریاو ئەوەش ببێتە مایەی بەهێزبونەوەی داعش.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×