ماڵپەری ئەمبیر کەبیر بڵاوی کردەوە، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە هەڕەشە لە زیاتر لە ١٠ خوێندکاری زانکۆ کراوە، دەشڵێن، ئەو خوێندکارانە لە ئەنجامی هەر گردبوونەوەیەک ئاگادار کراوەنەتەوە کە بەرپرسیار دەبن.
ئاوێنە: ماڵپەری ئەمیر کەبیر کە تایبەتە بە خوێندکارانی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە خوێندکارانی ئەو وڵاتە بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە هەڕەشە لە زیاتر لە ١٠ خوێندکاری زانکۆی ئەمیر کەبیر كراوە کە بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامدانی هەر گردبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتیەك.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە پەیوەندیی کردن ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بانگهێشتی دەرەوەی زانکۆ و نووسینگەی بەدواداچوونی وەزارەتی ئیتڵاعات ئێران کراون بۆ ئاگادار کردنەوە لە ئەنجامدانی هەر خۆپیشاندانێک.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆ بانگەوازیان کرد بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کێشە پەروەردەییەکان.