جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی هێرشەکانی سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئەستەنبوڵ دوو چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئارین میرکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوو چالاکییان لە ئەستەنبوڵ بڵاوکردەوە.
هەبەدەهە ڕایگەیاند، دوێنێ ١ـی کانوونی دووەم، بەشی کەرەستە و ئامێرەکانی هۆتێل پێرا لە بییۆغڵو سووتێنرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوێنێ ١ـی کانوونی دووەم، گۆڕینی کارەبایی لە بەشی بۆمۆنتی تونێلی سیسلی و کاگیتان سووتێنرا.
هەبەدەهە ئەوەی خستەڕوو، چالاکییەکان لە دژی هێرشەکانی سەر شۆڕشی ڕۆژئاوایە و داوایانکرد بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن.