دوای هێرشی 27ی ئەیلولی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکیی حیزب*وڵای لوبنان لەبەیروت کە کوژرانی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەکەو عەباس نیلفرووشان، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاس*دارانی لێکەوەتەوە، لە 1ی تشرینی یەکەمدا ئێران بەزیاتر لە 180 موشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل‌و رایگەیاند، 3 بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.
له‌به‌رامبه‌ردا بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد‌و رایگەیاند، "ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد‌و دەبێت باجەکەیشی بدات."
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی دامه‌زراوه ناوه‌كییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.