کەناڵى فەرمى ئێران: بەشێوەى راستەوخۆ دەنگە جیاکراوەکان لە بنکەکان ئاشکرادەکرێن
  2024-07-06       243       

كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران كۆتایی دێت و راستەوخۆش ئەنجامی دەنگدان لە بنكەكان ئاشكرادەكرێن.

كەناڵی فەرمی ئێران بڵاویكردووەتەوە، دواى کۆتاییهاتنى کاتى هەڵبژاردن، بەشێوەى راستەوخۆ دەنگە جیاکراوەکان لە بنکەکان ئاشکرادەکرێن.

كاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران كۆتایی دێت، كە ركابەریی لە نێوان مەسعود پزشكیان و سەعید جەلیلییە، ئەوەش دوای سێ جار درێژكردنەوەی كاتی هەڵبژاردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×