چەند وەزیرێکی ئیسرائیلی هەڕەشەی دەست لە کارکێشانەوە دەکەن
  2024-06-02       282       

کەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردەوە، هەریەکە لە وەزیرانى دارایی و وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەست لە کارکێشانەوە لە حکومەتی ئێستای ئیسرائیل دەکەن ئەگەر بێت و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان ڕازی ببێت بە پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئاگربەستی غەزەوە.

کەناڵی بی بی سی بەریتانی سەبارەت بە هەڕەشەی دەست لە کارکێشانەوەی چەند وەزیرێکی ئیسرائیلی بەم شێوەیە زانیاری خسووەتەڕوو.

کەناڵی بی بی سی بەریتانی بڵاوى کردەوە، بێزالێل سمۆتریچ وەزیری دارایی و ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە لە حکومەتی ئێستای ئیسرائیل دەکەن.

دەشڵێن، ئەو وەزیرانەى ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئەگەر بێت و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەمان ڕازی ببێت بە پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئاگربەستی غەزەوە ئەوا دەست لە کاردەکێشینەوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو وەزیرانە بە سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەیان وتووە، بەشێک نابن لە حکومەتەکەی ئەگەر پێش لەناوبردنی تەواوەتی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل ڕازی ببێت بە ئاگربەست.

لە پێشتردا و لای خۆیانەوە هەریەك لە ئەمریكا و میسر و قەتەر بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوکردەووەتەوە و تێیدا داوایان لە ئیسرائیل و حەماس كردووە، بگەنە ڕێككەوتن لەبارەى ڕاگرتنی شەڕ لە كەرتی غەزە و ئازادكردنی دیلەكان.

جێگای ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×