ئامانجى سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران ئاشکرا کرا
  2024-05-06       652       

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت بڵاوى کردەوە، “ئامانجى سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە چوارچێوەى هەوڵەکانی پارتی دێت بە مەبەستى دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و بەجۆرێک پارتی داوا لە ئێران دەکات فشار بخاتە سەر یەکێتی تا ڕازی ببێت بە دواخستنی هەڵبژاردن”.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لەبارەى ئامانجى سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بەم شێوەیە زانیاری دەخاتەڕوو.

ڕۆژنامەکە بڵاوى کردووەتەوە، “ئامانجى سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران لە چوارچێوەى هەوڵەکانی پارتی دێت بە مەبەستى دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “نێچیرڤان بارزانى لە میانەى سەردانکەى بۆ ئێران داوا لە بەرپرسانى ئەو وڵاتە دەکات فشار بخەنە سەر یەکێتی تا ڕازی ببێت بە دواخستنی هەڵبژاردن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان بە سەردانێک گەشتە تارانى پایتەختى ئێران.

بڕیاری وایە، لە ١٠ـی مانگی داهاتوو، لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام پەدەکە هەموو هەوڵێکی بە گەڕ خستووە بۆ ئەوەى هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×