ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبەردەم سەرۆكی دادگای كەركوك سوێندی یاساییان خوارد‌و بڕیاره له‌ڕۆژانی داهاتودا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجامبدرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جگە لەپارێزگاری بەوەکالەت، سوێندی یاساییان خوارد. دوای ئەو سوێندخواردنە بەڕه‌سمی بونە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا.
له‌كۆی 16 ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، 15یان لەبەردەم سەرۆكی دادگای كەركوك سوێندی یاساییان خوارد.
راكان جبوری كه له‌دوای ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه به‌وه‌كاله‌ت پارێزگاری كه‌ركوكه، یه‌كێك له‌كاندیده ده‌رچووه‌كانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی نه‌خوارد، چونكه تا هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ، جبوری ده‌بێت لەپۆستەکەیدا بمێنێتەوەو هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێت بانگه‌واز بكات بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌كه.
رێبوار تەها، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەپشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای خواردنی سوێندنی یاسایی، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''لەئەمڕۆوە بەرپرسیارێتیی ئێمە بۆ کەرکوکییەکان جیاوازتر دەبێت. لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە پێکەوە لەئەنجومەندا کار دەکەین و ئاوڕ لەرابردو نادەینەوە، بەڵکو بیر لەئەمڕۆو داهاتوی هاوڵاتیانی کەرکوک دەکەینەوە."
رۆژی 21ی 1ی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسندکرد، کە رۆژی 18ی 12ی 2023، هەڵبژاردنی بۆ کرا.