ـــ دوو شتی سەیر ــ

نەوزاد بەندی
  2023-11-10   

         ـــ  شتی یەکەم ـــ

پێش شەڕی غەزە ، هەندێ لایەنی ئیسلامیی لای خۆمان هەبوون، شیر و تیریان لە یەکتر ئەسوو ..ئەمیان ئەیووت سیر ئەویان ئەیووت پیاز ، دوای شەڕەکە یەکێکیان ووتی نە ئەبوو حەماس بەو لاوازییەوە پەلاماری ئەو شێرە بدات ، ..ئەوەی تریان کەوتە پیاهەڵدان بە جیهاد و حەماسدا و ..کار گەیشتە ئەوەی باس لەوە بکات کە پێویستە هەموومان لەو جیهادەدا بەشدار بین ..

ئەم لایەنگیریی حەماسە ، ئەگەر شەڕی کۆنە قین بێ ، شەڕی لە خێری زیاترە ، وەک عەرەب ئەڵێن : ( کلمة حق تراد بها الباطل)  .. واتا قسەیەکی حەقە بە مەبەستی ناحەق  ..

جا لەوە سەیرتر ئەوەیە ، ئەم شەڕەی غەزە ، موسوڵمانان و کریستیانەکانی دنیای کردە هاوخەم و لە یەکتری نزیکی خستنەوە ، کەچی لە لای خۆمان ، ئیسلامییەکانی لێک دوور خستەوە و .. کەوتنە پەلاماردانی یەکتری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا و لەسەر مینبەری مزگەوتەکان ..ئەمەیش وامان لێ دەکا بڵێین : خەجاڵەت خۆمان !!

 

           ـــ شتی دووەم ـــ

موسوڵمانی دەوڵەمەند ئەناسم ، ئەڵێ : ( ئاخ ! چۆن ناگەینە ئەو شەڕه پیرۆزە و لە پێناوی خوادا شەهید بین  ) ..

ئەمە لە کاتێکدایە پارەیەکی زۆری خەواندووە و یەک دیناری ناخاتە خزمەتی موسوڵمانانی هەژار و بریندار..

 خوای گەورە لە چەندین ئایەتی قورئاندا ئەمرمان پێ دەکا کە یەکەمجار بە ماڵ و سامان و دووەمجار بە ڕۆح لە پێناوی خوادا خەبات بکەین : 

( الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللَّهِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ  )

واتا ماڵ پێش سەر خراوە ، ئەوەیش پەروەردە کردنی موسوڵمانانە لەسەر ئەوەی یەکەمجار ماڵەکەی بخاتە پێناوی خوا ، دوای ئەوە سەریشی ببەخشێ ..

ویستم پێی بڵێم  : ( براکەم ! تۆ ماڵەکەت توند شەتەک داوە ، ئێستا چۆن دڵت دێت سەرت بە خوا ببەخشیت ؟ بگەڕێرەوە بۆ داواکارییەکانی خوا ، هەمیشە ماڵی پێش سەر خستووە ، ئەوە خێرە ئێستا جەنابت ، سەرت پێش ماڵ خستووە ؟ یان ئەزانیت شەڕەکە دوورە و .. دوور به دووریش خراپ نییە پیاو نان وکەوەر بە جیهادەوە بخوات .. )

بەس پێم نەووت .. هەندێ جار ناکرێ تەنانەت بڵێی ماست سپییە ، ئەگینا تەفرەقەکە زیاتر ئەبێ ..

ــوێنەکە یەکڕیزی کۆمەڵێ مناڵیی کوردە لە هەڵپەڕکێیەکدا ، سەرەتای ساڵی هەفتاکانی سەدەی پێشوو ، لە ناوچەی سەرگەڵو ـــ

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×