هه‌ڵبژاردن و فشاری نه‌زۆكانه‌ی مه‌زهه‌بگه‌را له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان
عیماد عه‌لی
2021-09-27   547
ئه‌وه‌ی باری دیموگرافی و مێژوویی و كه‌لتوری
تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناسراو به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140)بزانێت
لای روونه كه خه‌ڵكی ئه‌و شارانه به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به(
ره‌سه‌نه‌كان نه‌ك هاورده‌كان) چه‌ند تێكه‌ڵاو و ته‌باو گونجاون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك
له هه‌موو قۆناغه‌كاندا نه‌یانتوانیوه ده‌زووی پێكه‌وه گرێدراوی هاوبیری و خۆشه‌ویستی
خاك و نه‌ته‌وه له ده‌رونیاندا بپچرێنێت. چه‌ندین جار بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خاك و
خه‌ڵكه‌كه‌یدا، هه‌وڵیاندا پیلانی (په‌رتكه و زاڵبه) یان به‌سه‌ردا بسهپێێنن و
هه‌رجاره‌و به به‌هانه‌یه‌ك و ریگهیهكهوه هه‌وڵی لێكترازانی گه‌نج و پیری ئه‌و
شاره خۆشه‌ویستانه‌یان داوه. جارێك به حزبیكردن و چاندنی جیاوازی فكری و
ئایدیۆلۆجی و دروستكردنی كێشه‌ی جیاوازی حزبایه‌تی و، جارێكی دیكه‌ش به به‌كارهێنانی
نه‌ته‌وه‌چێتی و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵی چاندنی روحی شوفینیزم و، چه‌ندین
جاریش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سۆزی مه‌زهه‌ب وه‌ك ئامڕازێكی كاریگه‌ری روحی و
مێژوویی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شارانه له‌یه‌كتر و نه‌هێشتنی هێزی یه‌كێتی
و یه‌كگرتووییان، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه نه‌زۆك بوون و هیچ
به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو، له دواجاردا ده‌ستی پیلانگێڕان له بنی ههمبانهكه به‌به‌تاڵی
ده‌رچوون و به شكستخواردوویی لێی ده‌رچوون.
له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆزه و له نێو
ئه‌و هه‌موو هاوكێشه نێوخۆیی و دهركیانه و هاتنه پێشی زۆرێك له رووداوه‌كان و
هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی خودی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ناوچانه، وا دوژمنان هه‌وڵه‌كانیان
چرتر كردۆته‌وه و ئه‌مجاره‌ش له چه‌ندباره كردنه‌وه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جیكردنی مه‌رامه‌كانیان
له پاش روخانی رژێمی دیكهاتۆریهت، خه‌ریكی پیلانگێڕانی خۆزاڵكردن و سه‌پاندنی یه‌كجاره‌كین له رێگه‌ی
خستنه‌رووی تموحه شه‌خصی و حزبی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان به
ئیستغلالكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌رچه‌ند مه‌یدانه‌كه تاڕاده‌یه‌ك واڵاكراوه
بۆ ته‌راتێن كردنیان، به‌ڵام وه‌كو چۆن هه‌میشه هاوڵاتیانی ئه‌وشارانه به تایبه‌تی
كه‌ركوك و خانه‌قین خه‌ونی دوژمنانیان له‌گۆڕ ناوه ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی راده‌ی
زۆری بیهیوایی و كه‌می متمانه‌ی و بێمتمانه‌یی، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌كاندا بۆمان
ده‌ركه‌وێت كه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی پێشوون و تۆزقاڵێك
له رێی پێشینانیان لایان نه‌داوه و ئه‌م
هه‌وڵانه‌ی دوژمنانیش نه‌زۆك ده‌رده‌چن.
ئه‌مجاره به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری دوژمنانی
ده‌وروبه‌ر هه‌وڵێكی چڕی به‌هێز به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چی له رێگای به‌خشینی پاره‌وپوڵ
و ده‌م چه‌وركردن و چی به ئیستغلالكردنی باری ئابووری ناله‌باری خه‌ڵكه‌كه و له
ده‌رگای روحی مه‌زهه‌بگه‌ری له ناو هه‌ندێك كاڵفام یان خه‌ڵكی ونبووی رێگه‌ی راست،
خه‌ریكی لێدانی هه‌مان قه‌وانه كۆنهكهن، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه زۆر وریاتر
بێت له پیلانگیڕی ئه‌مجاره و چاوكراوه‌یی و یه‌كێتی و ته‌بایی گه‌نجان به‌ربه‌ست
وچه‌كی له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ونانه‌ی دوژمنان بێت كه هه‌موو ئامڕازێك به‌كاردێنن
بۆ یه‌كجاری سڕینه‌وه‌ی سیمای ره‌سه‌نی ئه‌و شارانه و سه‌پاندنی وه‌زعێكی
دیموگرافی هاورده‌كراوی نامۆ به پیلانی چه‌په‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست و
پێوه‌ندی خۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانیان بسه‌پێنن، له‌م كردهوهشیاندا
كاتی هه‌ڵبژاردن و لاوازی پهویهندیه كوردستانیه‌كان به‌مه‌ش جگه له خه‌ڵكه
ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و شارانه و كورد و
كوردستان هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر له‌م هه‌وڵانه زه‌ره‌رمه‌ند نابێت. بۆیه هیوادارم
به هه‌وڵی هه‌موولایه‌كمان و چاوه‌ڕێیی هیچ حزب و لایه‌ن و كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌نخواز
نه‌كه‌ین وبه یه‌كێتی و یه‌كبونی خۆمان به‌رپه‌رچی ئه‌و پیلان و هه‌وڵانه بده‌ینه‌وه
و ، به پێچه‌وانه‌ی دوژمنانی روحی یه‌كبوونی خه‌لك به گشتی و له‌به‌رچاو گرتنی
هه‌ڵبژاردن بۆ به‌كارهێنانی رای گشتیی به‌هێزی كوردستانیانه بۆ رزگاربوون و به‌هێزكردنی
خودی و گرتنی كون و كه‌له‌به‌ره‌كان و
هاوهه‌ڵوێستی، هیوا و ئامانجی جێگیری خه ڵك بۆ هه‌موولایه‌ك چه‌ندین باره ئاشكرا
كه‌ین و دوژمنان بێ هیواكهین.