تروسكاییه‌ك له پاش شڵۆقانی گۆمه‌كه‌وه
عیماد عه‌لی
2020-09-30   889
هیچ هیوایه‌ك بۆ چاكسازی و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به مانه‌وه و زاڵبونی
ئه‌م حزبانه‌و به‌م شیوه حوكمڕانیه نه‌ماوه ، له‌كۆتایی هاوكیشهكهدا، یان
نسكۆ یان گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی و له‌سه‌رخۆی هه‌رێم به‌هه‌موو بارێكه‌وه بۆ
باوه‌شی ناوه‌ند و له‌ناوچونی ئه‌زمونه‌كه، یان پهرشوبڵاوبونهوه و ئاشیهتاڵی
سیاسی رووده‌دات. واته، سه‌رجه‌م بۆچونه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه كۆتاییه‌كه‌ی
به‌هه‌ر بارێكدا بكه‌وێت شكستی ره‌ها ده‌بێت.
بۆیه تاكه تروسكاییه‌ك له نیمچه هیوایه‌كی
زۆر كز مابێته‌وه، ئه‌وه‌یه، له دوریانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی‌دا، وه‌رچه‌رخانێكی
هه‌مه‌لایه‌ن دروست بێت و له‌ناو منداڵدانی پشێویه گه‌وره‌كه‌دا شێوه رێكخراوێكی
جه‌ماوه‌ری خۆڕسك دروست بێت و جڵه‌وی گۆڕانكاریه‌كان بگرێته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش به بێ
دهتسوهردانی ده‌ره‌كی. بۆیه ئاماده‌باشی خه‌ڵكی بیلایه‌نی دڵسۆز بۆ ئه‌ركێكی
قورسی مێژوویی چاره‌نوسساز له ئانوساتی تایبه‌تی خۆیدا، پێویستیه‌كی سه‌ره‌كیه
له‌م قۆناغه چاوه‌ڕوانیه‌دا. ئه‌ركی ههنوكهییش ئه‌وه‌یه واقیعه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنیت و دیدی حزبه‌كان و ره‌فتاریان
بخوێنیته‌وه، بگه‌یته ده‌رئه‌نجامێك كه
چۆن جوڵه‌یه‌ك بكرێت و كێ بیكات و كاروباره‌كان چۆن رێكبخرێت و میكانیزمی كاره‌كان
چۆن بێت؟
به‌ڵام پێشوه‌خته ده‌كرێت هه‌نگاو گه‌لێك
بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت جڵه‌وی وه‌زعه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و كاره‌كه له گرێژنه‌ی
خۆی ده‌رنه‌چێت. چۆن؟
له‌م كاته‌دا ئه‌ركی خه‌لكی به‌توانا و به‌ئه‌زمونی بێلایه‌ن و داموده‌زگا
ئه‌كادیمی و مه‌ده‌نی و رۆشنبیریهكانه، له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان،
هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌مین و گرنگترین هه‌نگاوی
كاری پێویست؛ كه هه‌ر یه‌ك لای خۆیه‌وه رۆڵی خۆی بگێڕێت و دواتر به‌پێشنیار و
پلان كاری ده‌ستنیشانكردن و دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی واقیعی چاره‌سه‌ری بۆ كاتی
دیاریكراوی خۆیدا ههڵهێنجێنرێت و پێشكه‌شی هه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌ك بكرێت كه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێته‌ئاراوه، بۆ به‌رجه‌سته كردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان،
له چوارچێوه‌یه‌كدا بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و، به پلانی هه‌مه‌گیری زانستیانه و،
به خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئههگهركان رێكبخرێت و به پێشنیاری پێشوه‌ختی تاك و
كۆكه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێ، واته له‌دواجاردا، له‌ده‌رئه‌نجامی به‌رهه‌می كۆی
گوشاره‌ی عه‌قڵی جه‌معی ئه‌و ناوكی بیروكاره و، ئه‌و میكانیزمه گه‌ڵاڵه بكرێت.
ده‌بێت له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی كاتیی قۆناغه‌كه، ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو
بگرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت:
بارودۆخی کوردستان زۆر ئاڵۆزە، کێشەکان هەموو بوارەکانی ژیانیان گرتووەتەوەو دەست بۆ هەر کامیان ببەی ڕووبەڕووی کۆمەڵێ کێشە و ئاڵۆزی و قەیران دەبیتەوە. نەبوونی دەستوور و سیستەمێکی سیاسی کە پێناسەیەکی هەبێ، دەیان هەزار چەکداری سەر بە حیزب و کەسایەتییەکانی نێو حیزب و دەرەوەی حیزب، نەبوونی سەروەری یاسا و دادگای سەربەخۆ، وێرانیی خوێندن و پەروەردە و بواری تەندروستی و لە هەمووی خراپتر گەندەڵی و بەتاڵانبردنی سامانی وڵات ...هتد، کێشەگەلێکن کە دەتوانن بەهێزترین وڵات وێران بکەن.
لە بارێکی ئاوادا، هەوڵی ڕزگارکردنی وڵات لەم قەیرانە، تا بڵێی کارێکی سەخت و دژوارە. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە کەسانی دڵسۆز، هەوڵ و تەقەلای خۆیان نەخهنه گه‌ڕ. ئەوەی گرنگە بۆ هەوڵێکی لەم جۆرە و له‌م واقیع و بارودۆخه‌دا، بە بۆچوونی زۆر گرنگ، ئه‌رك و داخوازییەکان بەوردی دەستنیشان بکرێن، وه‌كو ئه‌ركی هه‌نوكه‌یی پێشوه‌ختی هاتنی گۆڕانكاری گه‌وره، هیچنەبێ ئەوانەی هەندێ ئەگەری جێبەجێکردنیان لە ئارادان بخرێنه به‌رده‌ست. ده‌كرێت فشاریش بكرێت و داخوازی جوان و زۆر گەورە بخرێنە ڕوو، لە کاتێکدا پێشوەخت دەزانین کە ئەگەری جێبەجێ کردنیان زۆر كه‌مە، لەم بارەدا، هەوڵەکان بێ ئەنجام دەبن و خەڵکیش زیاتر لە هەوڵ و تەقەلای چاکسازی‌خوازان بێ هیوا دەبن. بۆ ئەوەی ئەوە ڕوونەدا، گرنگە هەنگاوەکان بەوردی و دوور لە حەزی کەسیی بیریان لێ بکرێتەتەوە و ئەگەر بکرێ ئاماژە بە میکانیزمی جێبەجێ کردنی ئەو داخوازییانە بکرێ و ئەگەر جێگرەوەشیان هەبوو پێشکەشیان بکرێت.
له‌و ئه‌ركه گه‌وره‌دا،پاش خستنه رووی چاكسازی، پێش هه‌موو
شتێك، ده‌بێت بزانرێت ئه‌و خه‌ڵكه كێیه كه ده‌توانێت هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی
بنێت؟ به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌م هێزانه‌ی سه‌رساحه‌ی سیاسی كوردستان، هیچیان پێده‌كرێت؟
به‌بێ یارمه‌تی ده‌ره‌كی و به‌بێ هێز، گه‌ر توانای هه‌رچی و هه‌رچۆنێك بێت، ده‌توانێت
له‌م جه‌نجاڵیه‌دا كار بكات، یان ده‌توانرێت
چاره‌سه‌ر فه‌رزبكرێت و ورێگریهكان وه‌لا بنرێت؟ چۆن و به چی شێوه و ڕێگه‌یه‌ك؟
به‌پێی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی
كه له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌كرێت راوبۆچونێك به‌رجه‌سته بێت و خه‌ڵكی به‌توانای
كوردپه‌روه‌ری كوردستان بتوانن بههیلاكیهكی زۆره‌وه‌و به‌شێوه‌ی كاری ئه‌سته‌مانه
له‌ودیوی تونیڵه تاریكهكهوه به‌پلانی ستراتیجی بێنه ده‌ره‌وه و فه‌رزی بكه‌ن.
ئه‌وسا و به خوێندنه‌وه‌ی هاتنه ئارا و بهرهجهستهبونی واقعی نوێ، ده‌توانرێت
هه‌وڵی گۆڕانكاریه ریشه‌یی و سه‌ره‌كیه‌كه بدرێت.