كاتی ده‌ربڕینی قسه‌كانی كاك به‌ختیار گوماناویه
عیماد عه‌لی
2020-09-13   1725
پرسیاره هه‌ره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا كاك به‌ختیار
له ده‌ربڕینی راستیه‌كان كاتێكی گونجاوی هه‌ڵبژاردووه و بۆچی له‌م كاته زۆر هه‌ستیاره‌دا
كه بابه‌تی زۆر گرنگتر و سودبه‌خشتر هه‌یه و له‌پێشتره خۆی لینهبان كردووه و
كه‌چی پشتی له قازانجی ئیدیۆمی(ئه‌وه‌ی ره‌فت زه‌فت) كردووه و خۆی له شتی تایبه‌تی
له‌سه‌ر حسابی گشتی داوه و خاتری خه‌ڵكی نه‌گرتووه له گرنگی نه‌بوونی ئه‌م بابه‌تانه له چاو
پرسێكی وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان.
با بڵێین قسه‌كانی كاك به‌ختیار هه‌ر هه‌مووی راسته و
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری هه‌یه، به‌م قسه‌وباسانه ئه‌وه‌ش روونتر ده‌بێته‌وه كه
سه‌ره‌رای جوانیه‌كانی شۆرشهكهمان به‌ڵام ئه‌م هه‌موو پۆخڵهواتیهی تێدا بووه،
وه‌كو پێشتر چه‌ندین كه‌س چی به نهێنی و فسكه‌فسك بێت یان به روونی و ئاشكرایی
ئه‌م بابه‌ت و ململانێ و رقه‌به‌ری و پیاو كوشتنانه‌یان باس كردووه، ئایا ئه‌مه‌ش
راسته له‌م كاته‌دا و ئه‌مه‌ش بابه‌تی گرنگتر داناپۆشێت به مه‌به‌ست بێت یان بێ
مه‌به‌ست.
كاك به‌ختیار حه‌قی خۆیه قسه بكات و زۆر شتی شاراوه
روون بكاته‌وه و حه‌قیقه‌ته رێژه‌ییه‌كانی لای خۆی بخاته‌سه‌ر به‌ڕه، به‌ڵام خه‌ڵك
كه‌ی و چۆن و له چی كاتێكدا لێی وه‌ریده‌گرێت و به ڕاستی ده‌زانێت و په‌ندی لێوه‌رده‌گرێت
كه حه‌قی خه‌ڵكی تریش فه‌راهه‌م بێت وه‌ڵامی بده‌نه‌وه و راستیه رێژه‌ییه‌كانی
لای ئه‌وانیش بزانرێت، به‌ڵام ئه‌م كێشه ئێستا لاوه‌كیه و له‌م كاته‌دا چی ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی
ماڵوێرانی خه‌ڵك و چی پێشكه‌ش به ئامانجه گه‌وره‌كانی ده‌كات.
له‌م بواره‌وه به‌كورتی
ئه‌م چه‌ند تێبینیه‌كم هه‌یه و پێویست بوو كاك به‌ختیار له‌به‌رچاوی بگرتایه،
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبانه‌ی بخستبایه بازاڕی سیاسه‌تی كوردستانه‌وه:
* ئایا ده‌ربڕینی ئه‌و نهێنیانه له‌م كاته‌دا پێویسته
بۆ په‌ند لێوه‌رگرتن له لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه، یان بابه‌تێكه له‌م قه‌یرانه‌ی
خه‌ڵك ئیكسپایه‌ر بووه و برسێتی وا تینی بۆ خه‌ڵك هیناوه بڕستی لێبڕیون و ئه‌و
قسانه بۆ هه‌ندێك رۆشنبیر و نوخبه نه‌بێت وه‌كو گیزه‌ی مێشێك وایه به‌لای گوێی خه‌ڵكدا به‌گشتی ره‌تبێت؟
* قازانجی تایبه‌تی چیه و پرسی سه‌ره‌كی گه‌لی كوردستان
ئا له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا چی په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به ململانێی ته‌سكی كه‌سی
وحزبیی كۆمه‌ڵیك سه‌ركردایه‌تی ته‌سكبینی زه‌مانی شۆرش و مێژووی نزیكی كوردستان،
خه‌ڵكی برسی چی سودێكی لێوه‌رده‌گرن، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا قه‌یرانی ئابووری
و نه‌بوونی و هه‌ژاری و ترسناكی وه‌زعی سیاسی هه‌رێم كه له‌به‌رده‌م نسكۆیه‌كی
نوێداین و خودی كاك به‌ختیار به‌خۆی هۆشداری مه‌ترسیه‌كانی دابه گوێی خه‌ڵكدا، ئه‌مه
وایكردووه خه‌ڵك نه‌فره‌ت له هه‌موو شتێك بكات به‌و شۆرشهشهوه كه هه‌زاران
كوڕه هه‌ژار خوێنی بۆ به‌خت كرد ئایا.ئه‌مه به پێچه‌وانه ناكه‌وێته‌وه بۆ رای
گشتی و پرسی سه‌ره‌كی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سهلبیاتانهی
شۆرش دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتر باسكراوه و وا له نه‌وه‌ی نوێی تازه‌پێگه‌یشتوو ناكات
زیاتر بێز له كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری بكاته‌وه؟
* به‌لێ بۆ چی له‌م كاته‌دا به تایبه‌تی ئه‌و قسانه ده‌كرێت و به‌تایبه‌تی له هه‌ندێك لایه‌ن
و باردا ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ركراو( المدعی علیه)ی كێشه‌كه‌یه له دونیادا نه‌ماوه
و ئه‌گه‌ر كه‌سێك مرد چاك وخراپی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته‌وه ژێر گڵه‌كه و ئه‌گه‌ر
( چوكڵ)ت خسته پیسیه‌كه‌ی شۆرشه‌وه بۆنی وا لێیده‌رده‌چێت لوتی خه‌ڵك ده‌گرێت و و وه‌ڕس دهبێتو زیاتر بێ ئه‌ومێد ده‌بێت.
* بۆچی تا كاك نه‌وشیروان له دونیادا بوو و كاك به‌ختیار
له پێگه‌ی خۆیدا بوو ئه‌و قسانه نه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان روونتر بكرایه‌ته‌وه
و بواری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بوایه و، بۆ ده‌رخستنی راستی و هه‌ڵه‌كان و خه‌ڵك
حوكمی خۆی بدایه و قه‌زاوه‌تی بكردایه.
* بۆچی تا ئه‌وكاته كاك به‌ختیار به خۆی له لوتكه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بوو و هه‌مو شتێكی له‌به‌رده‌ست بوو ئاماژه‌ی به‌م بابه‌تانه
نه‌كرد كه له ناو زۆرێك له هاوڕییانی خۆی و خه‌ڵكی تریش جیگه‌ی باس‌وخواس بوو؟ ئا
له‌و كاته ببوایه‌ته بابه‌ت ئه‌وسا راستگۆیی زیاتری تیدا ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر
له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی سیاسی و حزبی و خودیی خۆی له‌به‌رچاو گرتبێت رێگربوبێت له‌سه‌ر
حسابی به‌یانكردنی حه‌قیقه‌تی تاڵ، ئه‌وا ئه‌مرؤش نهوتریت باشتره و ده‌كرا
پویستیهكانی خه‌ڵك به گشتی و شتی گرنگتر له‌به‌رچاو بگیرایه.
* بۆچی له كاتی جیابونه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان و
دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م باسانه نه‌كرا؟ نه‌ك ته‌نها كاك به‌ختیار به‌ڵكو
هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش دوور و نزیك ئاماژه‌یان به‌م بابه‌ته هه‌ستیاره نه‌دا
ته‌نانه‌ت بۆ ركابه‌ری و ململانێی حزبی و سیاسی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا؟
* به‌ڵی له‌وانه‌یه پاش دروستبونی ئاڵای شۆرش كۆمه‌ڵێك
شۆره‌سوار شه‌هید كرابن و خانه‌واده‌یان به وردی له‌و باره‌وه ئاگادارن، به‌ڵام
هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌ی ئه‌م برینه له قازانجی كێیه و مافی ئه‌وانه له كێ
وه‌رده‌گیرێت.
* خه‌ڵك حه‌قی نیه له‌و دیو و له پشت بابه‌ته‌كه
شتی‌تر بخوێنێته‌وه كه ئاماژه به ئامانجی كه‌سی و بارودۆخی تایبه‌تی تێدا بێت؟
* خه‌ڵك حه‌قی نیه بڵێت ئه‌م كارانه زه‌مینه خۆش
كردنه بۆ هه‌نگاوی سیاسی نوێ و جیاواز و كاری كه‌سی نه‌ك به‌یانكردنی حه‌قیقه‌ت؟
با به روونی و راشكاوی ئه‌وه‌ش بڵێم، له دوای ڕاپه‌ڕین
و له كاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ی به غه‌در له‌سه‌ر ئاڵای
شۆرش شه‌هید كران، بۆ دوا مه‌نزڵگه‌ی خۆیان، هه‌ر خودی ئه‌م كاك به‌ختیاره سوێندی
خوارد به گۆڕیان كه سه‌نگه‌ره‌كه‌یان چۆڵ ناكات، كه‌چی چه‌ن مانگێكی نه‌برد كاك
به‌ختیار به‌و هه‌موو ئازاره‌وه گه‌ڕایه‌وه نێو یه‌كێتی وه‌كو ئه‌وه‌ی نه بای
دیبێت نه بارانیش!!