به‌دامه‌زراوه‌كردن: ره‌وشتگه‌ری، متمانه‌و پێشبینیكردنه
د. ڤیان فه‌ره‌ج
2019-02-28   999
ئەو رۆڵەی کەسەکان و بیرتەسکی لە بەدانەمەزراوەکردنی سیاسی‌دا دەیگێڕن، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بەجیهانی سێ و دونیای رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه، لەوەی سیستەمە شڵۆقەکان توانای بەرگرتنیان بە کەسەکان نیە لە دەسوەردان له بەڕێوەبردنی ژیانی سیاسی‌دا كه ئه‌مه‌ش خۆیله‌خۆیدا زۆر مه‌ترسیداره.
هەر لەم سۆنگەیەوە دەستوپێوەندگەری مه‌ترسیدارتر ده‌بێ كاتێك خواستی جیهانێکی هۆبزیانەی دەبێ و له‌رێگه‌یه‌وه هەر هێزێکی سیاسی کار بۆ بەرژەوەندی خۆی دەکاو لە ئەنجامیشدا گروپچێتی و بنەماڵەچێتی نامۆڕاڵی بەرهەم دێت و دەبێتە خەسڵەتی ئەو کۆمەڵگە نەگۆڕانە. چونکە، مۆڕالیتی یان رەوشتگەری متمانەی پێویستە، متمانەش پێشبینیکردن لەخۆدەگرێ، پێشبینیکردنیش پێویستە لەسەر بنەمای رێچکەیەکی رێکخراوو بەدامەزراوکراوی هەڵسوکەوت بونیاد بنرێ. هەر بۆیە بەبێ هەبونی دەزگای بەهێزی سیاسی کۆمەڵگە ناتوانێ بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی بناسێنێ و تاریف بکا.
لە سیستەمێکی فشەڵدا، بەهۆی داخورانی دەزگاکانی و زیادبونی دەسەڵاتی هێزە کۆمەڵایەتیەکان لەناو سیستەمەکەدا، جا ئه‌و هێزانه تایه‌فه‌و عه‌شره‌ت و خێڵ و بنه‌ماڵه‌كان بن، یان گروپه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كان، یان ئاین و گروپه ئاینزاكان، دەبینین چەمکی بەرژەوەندی گشتی دەبێتە ویستێکی بەرتەسک لەکاتێکدا بەرژەوەندی گشتی له جێگه‌كانی تری ئه‌م دونیایه‌دا کاریگەری دەخاتە سەر كۆی پرۆسەی سیاسی و بەرژەوەندی دەزگا گشتیەکان. هەربۆیە بۆ ئەوەی بزانین چین ئەوانەی هێز دەبەخشنە دەزگایەکی تایبەت تا بە ویستی بەرژەوەندی گشتی هەڵسوکەوت بکاو ئەرکەکانی راپەڕێنێ، پێویستە لە بەرژەوەندیەکان و ئامانجەکانی بگەین.
به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌م تێڕوانینه به‌رهه‌مداربێ، چونكه ده‌زگاكان به گشتی ڤیژن، واتا تێڕوانینی دورمه‌وداو ئامانجی دوریان نیه و ته‌نها به ئامانجه نزیكه‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه. وه‌ختێكیش حزبه‌كان و دامه‌زراوه سیاسیه‌كان تێڕوانینی دور مه‌ودایان نیه بۆ روداوه‌كانی قۆناغه جیاوازه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وی مه‌وداو ژینگه‌كه‌ی كاری تێداده‌كه‌ن، ئیتر جگه له به‌ماشێنبونێكی پڕوپاگه‌نده بۆ ئامانجه نزیكه‌كانیان ناتوانرێ پێوه‌رێكی ته‌ندروستیان بۆ دابتاشرێ تا به‌هۆیه‌وه گه‌شه‌ی سیاسی ناوخۆی و ده‌ره‌كی ئه‌و دامه‌زراوانه بپێورێت. هه‌روه‌ك ناتوانرێ وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڵاڵه‌بونی یه‌كانگیری و یه‌كخستنی نیشتمانی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان حسابیان له‌سه‌ر بكرێ و پشتیان پێ ببه‌سترێت. ئه‌م قسه‌یه بێجیاوازی بۆ هه‌مو ده‌زگا سیاسی و حزبیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راسته‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ویستی خێزان و بنه‌ماڵه‌و گروپه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كانی ناو كۆی حزبه‌كان به‌هێزتره له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و یه‌كڕیزی نیشتمانی.
كرۆكی مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیداره به نه‌مانی مۆراڵیتی یاخود نه‌مانی متمانه یاخود هه‌بونی متمانه له‌وه‌ی ناكرێ متمانه به لایه‌نی به‌رانبه‌ر بكرێ. ئه‌مه‌ش هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه پێشبینی خراپه‌كاری زۆر زاڵتره له پێشبینیكردنی نیه‌تباشی، چونكه ئه‌زمونی مامه‌ڵه‌ی نێوان هێزه‌كان ده‌ریخستوه، سیاسه‌ت وه‌ك ئامرازی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ته‌زویرو یه‌كترسڕینه‌وه به‌كارهاتوه وه‌ك له‌وه‌ی ئامرازێك بێ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و دروستكردنی راو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌شه‌ی دیمۆكراسی و سه‌قامگیركردنی ره‌وشی ژیانی ئابوری له‌م هه‌رێمه‌دا.