دو حکومەت لەژێر یەک سەقفدا

چیا عەباس
  2025-03-01   

ناو بەناو لێرە و لەوێ پارتی و یەکێتی باس لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی کابینەی نوێ دەکەن، ئەوەی شایستەی تێرامانە بە دەستەواژە گشتیەکان لێدوانەکانیان دەرازێننەوە، قەوانانەکانی زیاتر لە ٣٠ ساڵە دەچرنەوە. خۆشبەختانە هاوڵاتیان لە هەرێم فێربون کاغەزی سپی بخوێننەوە و دەرک بە نیەتە راستەقینەکانی پشت پەردەکان بکەن.
لە دوا لێدوانی سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی. مرۆڤی بەئاگا گەلێک وردەکاریەکان پشت پەردە دەخوێنێتەوە. لە زۆربەی قۆناغەکانی هەڵکشان و داشکانی کاری سیاسیدا سەعدی پیرە بەهۆکاری تێگەیشتنی لە ئەقڵیەتی سیاسی دەسەڵاتداران و ئەو ئەزمونە زۆرانەی تێێانی پەراندوە فێربوە هەوڵ بدات هاوسەنگی دۆست و نەیار رابگرێت، لەم دوا لێدوانەیدا تا رادەیەک بازی بەسەر ئەو نەریتەیدا داوە کاتێک دەڵێت: چەند بڕگەیەکی کەم بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ماون، بەڵام یەکێتی "گەرەنتی دەوێت".
لەبارەی چۆنیەتیی پێکهێنانی حکومەت، سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەیەکەوە رادەسپێردرێن، "راسپاردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی نایاسایی نییە." هەروەها وتیشی"سەرۆکی حکومەت یان جێگری سەرۆکی حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە، حکومەت بە هەڵوەشاوە دادەندرێت."
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا، لە رابردودا سەرۆکی حکومەت راوێژکاری داناوە بۆ راپەڕاندنی کاروباری وەزارەتەکان و بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیر. وتیشی، ئەگەر پارتی پۆستەکانی خۆی لە حکومەتی داهاتو دیاریکردبێت، ئێمە بۆ دانوستاندن بکەین. جەختیشی كردەوە، نابێت پارتی قەییوم لە پۆستی بەتاڵی یەکێتی دابنێت و وتومانە نابێت حکومەتی سێبەر هەبێت. هێمای بۆ ئەوەش كرد، سەرۆکی پەرلەمان کراوەتە دیلی دەستی جێگر و سکرتێری پەرلەمان
وتەبێژی یەکێتی بە کوردی و کورت دەڵێت: دو حکومەت لە ژێر یەک سەقفدا، ئەو باش دەزانێت پارتی پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت و یەکێتیش جێگری، هەرکاتێک یەکێتی لە ئەدای پارتی دڵگران بێت جێگر دەست لەکار دەکێشێتەوە و کابینەی حکومەتیش هەڵدەوەشیتەوە، ئەمە ئەو گەرەنتیە بنەرەتیەیە کە یەکێتی پێداگری لێدەکات لە گەڵ هۆشداری دان بە پارتی کە ئەزمونەکانی رابوردو لە کابینەی نوێدا دوبارە نەکاتەوە.

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق: مەترسیەکە لەسەر هەرێم زۆر لەوە گەورەترە کە رادەگەیەندرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×