گۆڕان لە دو ریانێکی زۆر ئاڵۆزدا

چیا عەباس
  2024-06-27   

دوای کۆنگرەی گۆڕان کێشەکانی نێوان دەستەی دەسەڵاتداری گۆڕان و تاقمەکەی کورەکانی کاک نەوشیروان رویان لە هەڵکشاندنێکی خەستی بەرچاو کردوە.
گەلێک لە نارازیەکانی ناو گۆڕان، تایبەت گەنجەکان، کۆنگرەیان بە دەرفەتێکی گونجاو بینی تا هەوڵێکی جدی بدەن بۆراستکردنەوەی ئاراستەی گۆرانکاری لە بزوتنەوەکەدا.
هەر لە هۆڵی دانیشتنەکانی کۆنگرەکە و دواتریش شەرفرۆشتن و تەکەتولگەری و پۆزلێدان بەرامبەر ئەو ئاراستە نوێیە بەکرداری ناشرین و قێزەوەن بەرچاوکەوتن. چەند کاراکتەرێک کە باش ناسراون و لێرە و لەوێ هان دەدرێن و گەڵێک ئیمتیازات و پارە و خانو وئاسانکاریان بۆ دەکرێت لەلایەن بەشێکی دەسەڵاتەوە چەقاوەسوانە کەوتونەتە هەرەشە وگوشە و تۆمەت بەخشینەوە. بەمەش نەوەستاون هاتون نارازیە رەسەنەکانی ناو گۆڕان تۆمەتبار دەکەن کە بەهۆی پۆست و پلەوە گۆڕان یان جیهێشتوە، بەکوردی دەستە پیس و چەورەکەی خۆیان بەخەڵکی تر دەسرنەوە.
لە کۆتاییدا کۆنگرە هیچ کارنامەیەکی کۆنکرێتی سیاسی و فکری بەرهەم نەهێنا، ئەوەی کردیان بایەخدان بو بە بوژاندنەوەی هەیکەلی رێکخراوەەی گۆڕان و دارشتنەوەیان بە پێوەرە کلاسیکەیەکانی دەستوری گۆڕان و چەند بیرۆکەیەکی نوێی لەرزۆکی نادیار.
ئەم بوژاندنەوە و دارشتنەوە درەرفەتێکی لەباری بۆ تاقمەکەی کۆرەکانی کاک نەوشیروان رەخساند کە سەرجەم تیری کەوانەکانیان ئاراستەی دەستەی شكستخواردوی خانەی راپەراندن و هەوڵەکانیان بکەن. بۆ هەڵبژاردنەکانی رێكخستنەکانی گۆڕان لە وڵات و دەرەوە ئەوەی بە خەیاڵی مرۆڤێکی راستگۆ و گۆرانخواز و دیموکراسیدا نایەت کردویانە: وەك: بەڵینی پۆست وپلە، فشارکردن، پارەبەخشینەوە، هەرەشە و گوشارکردن، کرینی نەفسیەتی لاواز و کۆیلە کە مێژوی ساڵانی رابوردویان تەنراوە بە گەندەڵی و شەرمەزاری و سەنگەر گۆرێن و روبەروبونەوەی کێشەی یاسایی لە وڵات و وڵاتانی ئەوروپا، گەر ئەوانە نکۆڵی دەکەن و بە پێویستی دەزانن بەناو و زانیاری باسکردنیان هیچ کێشەیەک نیە.
 هەمو ئەم کارانە بۆ یەک مەبەستە: بەدەنگهێنانی زۆرینە تا خانەیەکی تێپەراندن بە زەوقی و ئارەزوی تاقمەکەی کورەکانی کاک نەوشیروان دەسەڵات بگرنە دەست.
نامەوێت لێرەدا بە هیچ شێوەیەک بەرگری لە تاقمی شكسخواردوی خانەی راپەرینی دوای ماڵئاوایی کاک نەوشیروان بکەم، دەبێت ئەوان لەلایەن هەڵسواروە رەسەنەکانی گۆران لێپرسینەوەیان لە گەڵ بکرێت، هاوکاتیش رێگە نەدەن تاقمێکی خۆپەرستی سودمەند لە ناو و ئیرسی کاک نەوشیروان ئیرادەی خۆیان بەسەر هزری گۆرانکاریدا بسەپێنن.
بۆ خۆم وەک هەڵسوراوێکی جارانی گۆڕان و دواتر یاخیبو لە دەسەڵاتی شکستخواردوی گۆڕان دوای وەفاتی کاک نەوشیروان لە گەڵ چەندین هاورێی دڵسۆزی تر هەوڵێکی زۆرمان لە گەڵ تەرەفی خانەی راپەراندن و کورەکانی کاک نەوشیروان و تاقمەکەی دا چارەیەکی لۆجیک و واقعی بۆ دۆخی دژواری گۆران بدۆزینەوە: چەندین نامە و پێشنیاز و پرۆژە و دانیشتن لەگەڵ گۆڕان. پێوەندی توند و تۆڵ و بیروبۆچونی واقعی بۆ کورەکانک کاک نەوشیروان و تاقمەکانیان،
مەخابن هەر هەمویان بە فرت و فێڵ و وەعدی پوچەڵ دادەمرکاندەوە.
لە گەڵ ئەوەشدا کەسایەتی و گروپە رەسەنە رەکابەرەکان سەبر و تەحەمولیان زۆر بو، مەخابن هیچ رێزێک لەو هەڵوێست و دۆخانە نەگیرا. کورد وتەنی جام کە پربو لێی دەرژێت.
ئێستا کە دەهۆڵی شاییەکەی بناوێلە لەلایەن کورەکانی کاک نەوشیروان و تاقمەکانیان ئاراستەیەکی خراپ و هەراسانکەری لێ دەبیسترێ و بە هیچ شێوەیەکیش لەگەڵ هزر و خەونەکانی کاک نەوشیروان یەک ناگرنەوە، بۆیە زۆر باشترە لەم هەوڵە نەزۆکانەیان بوەستن و داوای لێبوردنیش لە جەماوەری گۆران بکەن. لە بەرامبەریشدا بەرەکەی تر نیەتی جدیان هەبێت بۆ دیالۆگ و گڤتوگۆی هاوسەنگ و کراوە لە گەڵ سەجەم گروپە رکابەرە رەسەنەکان تا بەیەکەوە بتوانن لە چوارچێوەی ئاراستەیەکی نوێی سیاسیدا کاربکەن بۆ بوژاندنەوەی هزری گۆرانکاری.
تێبینی: لە پرۆسەی رێكخستنەوەی گۆڕاند چەندین زانیاری ورد و دروست لەبەردەمدان چۆن مامەڵە کراوە. ژوری یاسایی، هەڵبژاردن و چەند ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی ئاگاداری ئەم وردەکاریانەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق: مەترسیەکە لەسەر هەرێم زۆر لەوە گەورەترە کە رادەگەیەندرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×