وڵات یان پرسگەی دۆزەخ؟

دلاوەر عەلی سۆفی کەریم
  2022-09-08   

ئەمڕۆ ژینگە بووە بەکێشەی سەرجەم مرۆڤایەتی، پەنگخواردنەوەی گەرمای زەوی، بەرگە ئۆزۆن، کەم بونەوەی ئاوی پاک، تواندنەوەی بەستەڵەکەکان، هەلکشانی ڕێژەی کاربۆن، زۆر فاکتەری تریش کە هەڕەشەو مەترسیە بۆ سەرگۆی زەوی‌و سەرجەم مرۆڤایەتی، ئاشکرایە ئێمەش لەگەڵ سەرجەم مرۆڤی سەر هەسارەکە ژیان بەڕێ ئەکەین. هەرچەندە ئێمەی کورد پشکێکمان نیە لەو نەهامەتی‌و وێرانکاریەی ژینگەدا، بەهۆکارێکی سادە، ئەویش نەخاوەنی وێستگەی ئەتۆمین نەکارگەی گەورەمان هەیە، تا ئەمڕۆ ئێمەی کورد نەمان توانیوە ببینە خاوەن بەرهەمێک کە لێکەوتەکانی ببێتە فاکتەری خراپ کردن‌و وێرانکردنی کەشوهەواو کاریگەریمان هەبێت لەسەر گەرمبونی گۆی زەوی‌و تێکدانیدا.

بەڵام ئەوەی کە لێرەدا جێی نیگەرانی‌و واقوڕمانە بەدەستی خۆمان کوردستانەکەمان وێران ئەکەین، لەهەرێمەکەی ئێمەدا ئەتوانین بڵێن خۆڵ‌و خاشاک گەورەترین فاکتەری پیسبونی ژینگەکەمانەو بەڕێژەی زیاتر لە٩٠% لەخۆڵ‌و خاشاک‌و ئاوی ئاوەڕدایە، کە چارەسەری ئاوی قورس ئەمڕۆ زۆر ئاسان بووەو لەتوانادایە چارەسەر بکرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە زیاتر لەبیست ساڵێکە ژینگەدۆستان‌و مرۆڤ دۆستان هاتونەتە دەنگ، هەر هەلیان بۆ ڕەخسابێت قسەی خۆیان کردوە، پەنایان بردوەتە بەر ڕۆژنامەو گۆڤارەکان، ئەو پرسەو مەترسیەکانیان ڕون کردۆتەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە: بۆ کەس بەهەند وەریناگرێت؟ یاخود بۆ دەسەڵات داناچڵەکێ لەوەها مەترسیەک، کە نەهامەتیەکانی بەمیرات بۆ نەوەکانی داهاتوو جێئەمێنێت؟

لەم بوارەدا ژووری بازرگانی‌و پیسەسازی هەمیشە قسەی خۆی هەبوە، هەوڵی زۆریشی داوە رێپیشاندەر بێت، چارەسەریشی خستوەتە بەردەم دەسەڵات.

بەندەش لەمێژە ئەو ترسە بەرۆکی گرتوم، ئەوەی لەتوانامدا بوە نوسین‌و ئاگادار کردنەوە بوە، تا گرنگیەکی ڕاستەقینە بدرێت بەبواری ژینگە، تا کار لەکار نەترازاوە.

ئێستا جێی خۆیەتی بڵێین با حکومەتی هەرێم وەک هەلی کارو بزنس لەو پرسە بڕوانێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستایە ڕۆژانە پێنچ تا شەش هەزار تۆن خاشاک لەکوردستان هەیە، ئەگەر زیاتر نەبێت کە ڕێژەیەکی زۆرە، دیارە پێکهاتەی خاشاک بەشێکی ئۆرگانیکییە، بەشێکی زۆریشی پلاستیکی‌و بەشێکی شوشەو بەشێکیشی فلزی‌و بەشێکیش لەکارتۆن‌و کاغەزو پێکهاتەی تریش، کە هەمو ئەو ماتریاڵانە ئەتوانرێ دوبارە سودیان لێببینرێ، بۆ نمونە ڕیسایکلینی پلاستیک‌و شوشەو فلزو کارتۆن‌و کاغەز ئەمڕۆ زۆر ئاسان بوە، هەروەها مادە ئۆرگانیکیەکان بۆ پەین لەبواری کشتوکاڵیدا، سوتاندنی ئەو ماتریاڵانەی کە سودیان لێوەرناگیرێ بەشێوەیەکی زانستی بەمەبەستی سوتەمەنی بۆ وزە.

کەواتە جێی خۆیەتی بلێین بۆ ئەوەی بەدو جۆر سود وەربگرین لەخاشک، ئەشێ پلانێکی تۆکمە دابنرێ بۆ چارەسەری خاشاک‌و سودوەرگرتن لێی، ئەویش جیاکردنەوەی بەشێوەیەکی زانستی‌و دور لەگەندەڵی، لەهۆشیارکردنەوەی تاکەوە دەستپێبکەی بۆ جیاکردنەوەی جۆرەکانی خاشاک، هاندان بۆ ئەو مەبەستە یارمەتیدان‌و دامەزراندنی کۆمپانیای پشکدار بەهاوپشکی حکومەت بۆ سودوەرگرتن لەم بوارەو پاک بونەوەی ژینگەکەشمان.

کۆتایی بۆچونەکە بەمە دێنم، ئەڵێن گوایە لەدۆزەخدا هەموو شت هەر ئاگرەو سوتاندن، کەواتە دۆزەخ پاکژترین جێگەیە بەهۆکاری ئەوەی هیچ پیسی‌و پیسبونێک بەرگەی ئاگر ناگرێت‌و نامێنێت، بەڵام ئەگەر لە کوردستان گوێ بەپرسی خۆڵ‌و خاشاک نەدەین، ئەگەر هەرێممان لێ نەبێتە دۆزەخ، ئەوا بەدڵنیاییەوە وڵاتەکەمان ئەبێت بەپرسگەی دۆزەخ!

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×