شێرپەنجەی قەیران

دلاوەر عەلی سۆفی کەریم
  2021-03-14   
لەو ڕۆژەوە لەدەست حوکمی دیکتاتۆری ڕزگارمان بووەو دەسەڵات‌و حکومەت بەدەست خۆمانەوەیە، هەندێ دەستەواژە هاتۆتە زمانەکەمانەوە کە نامۆ بوون بەزمانی کوردی، بەڵام بەجۆرێک ڕەگی داکوتاوە کە ڕەنگە هەڵکەندن‌و سڕینەوەیان جۆرێک بێت لەمەحاڵ (قەیران)، ئەگەر بەوردی لەحاڵی خۆمان‌و مەملەکەت بڕوانین قەیران لەسەرو حساب‌و ژماردن نایەت، پیشەسازی، بازرگانی، ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان، تەندروستی، پەروەردە، هەلیکار، نەوت،  موچە، ئەمانە هەموو قەیرانن‌و دەیانی تریش، بەمەرجێک هەر ناوێکی تریش وشەی قەیرانی پێشبخەیت نەلەڕوی زمانەوانیەوە نەلەڕوی لۆژیکەوە ناکەوینە هەڵەوە، ئەوەی لێرەدا ئەمانەوێت باسی لێوە بکەین قەیرانی داراییە کە بووە بەشێرپەنجەو ڕۆژانە جەستەی قەوارەکەمان دائەڕزێنێ، ئێمە لێرەدا تەنها باس لەیەک سێکتەری قەیرانی دارایی ئەکەین کە بەرۆکی زانکۆو بواری زانستی گرتوە، لەکوردستاندا توانای مرۆیی زۆرو باش هەیە، لەزنکۆکانی کوردستاندا توانای زانستی‌و داهێنانی باش بونیان هەیەو بەدی ئەکرێ‌وئەتوانرێ سوودی لێوەربگیرێ، ئەوەی کە پێویستە بەلۆژیک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئەوەیە کە تواناو توێژینەوەی زانستی پێویستی بەتاقیگەو بەپراکتیک‌و بەدەیان کەرەستەی زانستی هەیە، کە لەکۆتاییدا هەمو ئەمانە بەپارە ئەچێت بەڕێوە، من لێرەدا نمونەیەک ئەهێنمەوە.
 ئەگەر مامۆستایەکی زانکۆ لەبوارێکی زانستیدا پێویستی بەبڕی (٢٠٠٠٠$) بیست هەزار دۆلار بێت بۆ توێژینەوەکەی، کاتێک پرۆژەو داواکەی پێشکەش بکات داوای ئەو بڕە پارەیە بکات، ئەوا لوتی ئەتەقێ بەو دەستەواژە ڕەزا قورسەدا کە بووە بەوێردی سەر زمانی گەورەو بچوکی ئەم دەسەڵات‌و کۆمەڵگایە  "پارە نیەو لەقەیرانداین"، لەکاتێکدا هەندێ دیاردەو حاڵەت ئەبینین کە پێویستە لێپرسینەوەو بەدواداچونی بۆ بکرێت وەک ئەوەی بۆ کڕینی ئۆتومبێلی ئاخر مۆدێل بۆ پەرلەمانتار یان بۆ کچە مۆدێل‌و بۆ گۆرانیبێژی غەیرە کورد پارە هەیە، بەڵام بۆ عیلم‌و مەعریفەت نیەو قەیرانە یاخود رێخستن‌و سازکردنی جۆرەها بۆنەو ئاهەنگ کە خۆی لەخۆیدا بۆنە نیە، کەواتە جێی خۆیەتی بڵێین دەسەڵات لەسەر چ بنەمایەک داوا لەخەڵک بەگشتی‌و دامەزراوەکان‌و تاکەکانی کۆمەڵ ئەکات خۆڕاگر بن، داهێنەر بن بێدەنگ بن، چاوپۆشی لەگشت گەندەڵی کەموکوڕیەکان بکەن، تاکو قەیران تێئەپەڕێنین، بەڕێزان چاک بزانن باپیران ڕاستیان وتوە کە ئەڵێن "حەمام بەتڕ گەرم نابێت"، زانستیش بەکیسەی خاڵیەوە ناکەوێتەڕێ تکایە ئەم بابەتەمان بەجدی لێوەربگرن هەربۆیە بەزمانێکی دڵسۆزانە ئەڵێم دەرچەیەک بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت سێکتەری زانست‌و خوێندنی باڵا کەنار نەخرێ تا نەوەکان‌و بەهرە زانستیەکانمان وڵات بەجێنەهێڵن‌و وڵاتیان لەبەرچاو نەکەوێت.
جارێکی تر وەک وەفاداریەک بۆ ئەم وڵاتەو ئەم خەڵکە ماندوو بریندارە تکاتان لێئەکەین با قەیران نەبێتە شێرپەنجەو جەستەی خۆمان‌و قەوارەو وڵاتەکەمان دانەوەشێنێ، بەهرەو تواناکانمان لەناو نەبات.


زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×