رەنگە بتوانین شار وەک یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتەکانی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو لە قەڵەم بدەین.
شار بە هەموو پێکهاتەو نەخشەی ئەندازەیی و فۆرمی خانووبەرەو پانتای سەوزاییەکەیشوێنی نمایش کردنی زهنیەتی ئەو ئینسانانەیە لە و شوێنە یەکەیەکی یەکانگیری پێکەوەحەوانەوەو ژیانیان پێک هێناوەو لە سایەی دڵنەوایی و ئارامیەکەیدا ژیان دەگوزەرێنن.
شار بە گشتی و گەڕەک بەتایبەتی دەسکەوتێکی هزروفکری مرۆڤەکان و دەرخەری توانستی ئەفراندن و دونیابینی ئەو مرۆڤانەیە بە گوێرەی توانای داراییانەوە بە ئامانجی دامەزراندنی یەکەیەکی نیشتەجێ بوون، لە پانتایەکی جوغرافی کۆدەبنەوەو هەلومەرجی ژیانێکی ئاسودەپێک دێنن و ئاوەدانی دەکەن و تیایدا دەژین.
یەکەکانی نیشتەجێ بوونی گەڕەکەکانی شار وێنای سەلیقەو مەیلی بیناسازی دانیشتواندەکەن. گەڕەک لە نیگای یەکەمدا دەبێتە رووبەرێکی ئاوەدانی و شوناسی کۆمەڵایەتی و پێگەیئابوری ئەوانەی لێی دەژین. هەروەک هەموو مرۆڤەکان هەرگیز لە رووی بایۆلۆژی و توانایجەستەو سیماوە لێک ناچن، کەمتر شارو گەڕەکێک و یەکەیەکی ئاوەدانیش ئەدۆزیتەوە لەیەکبچن و لە رووی ئەندازەیی و جۆرو تایپی خانووبەرەوە وەک یەک بن.
ئەم جیاوازیە بونیادیە بە درێژایی زەمەن و دوای تێپەڕاندنی چەند قۆناغێک، دەبێتە شوناس وهەڵگری دونیابینی و سەلیقەو مەیلی تاکەکانی شارو گەڕەکەکانەوە. بۆیە هەر شارێک وگەڕەکێکی شار دەرخەری سیماو هەڵگری شوناس و عەقڵیەتێکی دیاریکراوەو پەیوەستە بەوەیکێن ئەوانەی لێی دەژین و ئاستی دەرامەت و پێگەی کۆمەڵایەتی و خوێندەواری و توانای مادی وداراییان چەندە.
جیاوازیە ئابوریەکان، هێزی هەژمونی سەرمایەداری و کاپیتالیزمی زۆرخواز، جیاوازیەچینایەتی و کۆمەڵایەتیەکان لە رووی دەرامەت و باری دارایی و پێگەی کۆمەڵایەتی و چۆنیەتیدابەشکردنی داهات و دەرفەتی کارو دادی کۆمەڵایەتی لە وڵاتانی تازەگەشەسەندووی گیرۆدەی کێشە خزمەتگوزاریەکان، بە هۆی گەشەی خێرای دانیشتوان و جیاوازیە چینایەتیە زەقەکانەوە،کاریگەری گەورەیان لە سەر رەوتی جۆری خانووبەرەو یەکەکانی نیشتەجێ بوون و فۆرم گرتنیشارو گەڕەکەکانەوە بەجێ هێشتووە.
لافاو، بوومەلەرزە و تێکرای کارەساتە سرووشتیەکان، بەشێکن لە ترسێک هەمیشە لە ناخیتوێژی هەژاراندا پەنگ دەخۆنەوە. ترس لە مردن، ترس لە داڕمان، ترس لە دارووخان، ترس لەنەخۆش کەوتن، پەککەوتن، برسی بوون و ماڵوێرانی.
گەشەی شار و گەڕەک و شەقام و نەبوونی ئاوەڕۆو بێ پلانی و بە هەڕەمەکی گەشەپێدانی شاروبەرزکردنەوەی بینایەو کۆشک و تەلارو سەنتەرو دوکان و بازاڕە پانتا فراوانەکان، بە بێ لەبەرچاوگرتنی کەمترین پلانی مۆدێرنی شارنشینی و ئەندازەیی حیساب بۆ کراو، دەرخەری هەمانشوناس و عەقڵیەت و کولتورو دوونیابینی و زهنیەتە، لە سەرەتا ئاماژەم پێدا.
ماهیەتی ئەم زهنیەتە لە سیمای ئەو گەڕەک و سیستەمە هەڕەمەکیەی گەشەی شارو ئاوەدانیگەڕەک و یەکەکانی نیشتەجێ بووندا دەردەکەون، رۆژانە بەچاوی خۆمان ئاکامە دڵتەزێنەکانی دەبینین و جگە لە وشەی ( بەداخەوە) دەستەواژەیەکی تری دەربڕینمان بۆیان نیە.
دروست کردنی بینایەی زەبەلاح و چەند نهۆمی و گەڕەک و سیتی و گوندی بە رووکەش مۆدێڕن وجوان و سەرکەش، پرۆسەیەکی نەوەستاوی مێژووی شارستانی و شارنشینیە. بەڵام دەست بردن بۆ تێکدانی شوێنەوارە مێژووییەکان و گۆڕانکاری کردن لە بونیادی سیمای ئەو بەشانەی مۆرک وهەڵگری مێژوویەکی دێرین و شوناسی شارن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و لە پێناو قازانج ودەست مایەدا، کردەیەکی نابەرپرسیارانەو نالۆژیکیە.
سیمای شارو ئاوەدانی هەڵگری عەقڵیەتی مرۆڤەکان و ئەو زهنیەتەیە لە پشت پەردەوە پلان دارێژەری بونیاد نان و دروست کردنیەتی.
هەر شارو ئاوەدانی و گەڕەک و سیتی و گوندێکی مۆدێڕن بە بێ لەبەرچاوگرتن و ڕەچاوکردن وهەڵسەنگاندنە ئەندازەیی و ئیستاتیکیەکانەوە بونیاد بنرێ، رەنگە درەنگ یا زوو ببێ بە بەشێک لەو مۆرکە ناشرینەی شارو ئاوەدانی و شوناسی شاری پێ دەناسرێتەوە.
ڕەچاونەکردنی مێژووی شارو شوناسی لۆکاڵیی شار و شارستانیەت و هونەری بیناسازی، شارو ئاوەدانی وەک یەکەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان و ژیان کردن لە جوانی و گەورەیی و یەکانگیریەوە دەخات و دواجار ئەشێ ببێ بە هێمای ناشرینی ئاوەدانی و ئاستەنگی بەردەم گەشەسەندن و بەرفراوان بوونی شارەکان.