کاتێک تەپڵەکانی شەڕ گوێچکەی ئاشتی کەڕ دەکەن، ژەنەراڵەکان بە دەور دەهۆڵەکاندا سەمادەکەن و سرودی نیشتیمانی و حەماسی دەڵێنەوە.
شەڕکەرەکان چاوەروانی فەرمانی تەقاندنی یەکەم فیشک و ژەنەراڵەکانیش مەستی پێکدادانیپەیکە یەک لەدوایەکەکانن.
مەیلی شەڕ وەک هەستێکی شاراوەو حەزێکی داپۆشراو لە ساتەوەختی تووڕەیی و چەکەرەیرۆحێکی بوغزاوی و رقاوییدا خۆی دەردەخات.
ئەم مەیلە، مەیڵێکی سیحراویی نیە، بەدەرە لە گشت حیساباتێک بۆ زیندوو مانەوە.
خواستی زاڵ بوونە بەسەر ئەوانیتر و کوشتن و سڕینەوەی ئەوانیترە لە چاوتروکانێکدا. یا هەروەک ژەنەراڵەکان دەڵێن کردنەوەی دەرگای دۆزەخەبەرووی یەکتردا.
سەرچاوەی خواستی هەڵگیرسانی جەنگ، لە تاقیکردنەوەی تواناو هێزو سەپاندنیهەژمونەوەیە. لە سەپاندنی هەژمون و باڵادەستی و دەست خستنی چەند ئامانجێک، بەسەرئەویتر و ئەوانیتردا هێزو ئیلهام وەردەگرێ.
ئەم خواستە نمایشێک و هێمایەکە بۆ وێناکردنی خود و سنگ دەرپەڕاندن لە گۆڕەپانی پێکدادانو رووبەروو بوونەوەکاندا و خۆکردن بە ژمارە یەکی بێ هاوتاو بێ رکابەرو باڵادەست وتۆقێنەرەوە.
کاتێک دەهۆڵی شەڕ لێدرا و ژەنەراڵە سەرخۆشەکان گەیشتن بە لوتکەی مەستیەوە، فەرماندەردەکەن بۆ هێرش و پەلاماردانی لایەنی بەرامبەر.
لە هیچ جەنگێکدا هەرگیز ئاماژەکانی یەکسان بوون لە رووی هێزو قەوارەوە بەدی ناکرێن. بۆراگرتنی هاوسەنگی نێوان جەمسەرە شەڕخوازەکان، ژەنەراڵەکان دەست بۆ دابین کردنیهاوپەیمانی و گرێدانی رێککەوتنی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی دەبەن و بەمجۆرە رووبەرەبەرتەسکەکەی پێکدادانەکان فراوانتر دەکەنو ئەگەری خوێناویتربوونی پانتای جەنگدەرەخسێنن.
لە جەنگدا ئەوەی ژەنەراڵەکان لە کاتی مەستیدا بیری لێناکەنەوە قەوارەی ئەو کاولکاریەئینسانی و مادیانەیە هەرگیز بە خەیاڵیان دانایەت و ناخرێتە نێو حیساباتیانەوەو باکیان پێینیە.
ئەوان لەناو هزرێکی نهێنی شەڕانی ئاخنراو بە مەیلێکی ئەبەدی و هەژمونگەراوە جینگڵ دەدەنو بیر لە رەها کردن و شکاندنی تەوق و زنجیری ئازادی و سەرخستن و پاراستنی ئاشتیناکەنەوەو پڕن لە ڕق و قین و زمانی ئاخاوتنیان زبرو پڕ لە هەڕەشەو هەڵگری گوتاری کاولکاریە
.
لە کاتی جەنگدا هیچ کام لە بکەرانی بیریان لای ئاشتیەوە نیە. هزرەکان بەوەوە سەرقاڵ دەبنچۆن و لە چ کاتێکی گونجاودا زەبری کاریگەر بوەشێنن و زۆرترین زەرەروو زیانی مادی و گیانیو لە لایەنی بەرامبەر بدەن و تەنانەت ئەگەر کرا لەسەر رووبەری زەوی بیسڕنەوە.
جەنگ هێمایەکە بۆ وێرانی، مۆرکێکە بۆ کاولکاری و دەست بەسەراگرتنی خاک وتەفروتووناکردنی هەموو ئەو شتانەی بۆنی ژیانیان لێ دێ و هێمایەکن بۆ جوانی و نیشانەیەکنبۆ نەمری.
بکەرانی جەنگ بۆ شەرعیەت دان بە هەڵگیرساندنی جەنگ و پەلامارو هێرش و هەڵمەت بردن،دەست بۆ مێژوو، ئایین، ئایدیۆلۆژیاو باوەڕە فەلسەفی و شەخسیەکانیان دەبەن و لەم رێگەیەوەهەوڵ ئەدەن شەرعیەت بە جەنگ ببەخشن.
هەڵگیەسێنەرو بریاردەرانی جەنگ، هەرلەم رێگەیەشەوە مەکینەیەکی ئیعلامی گەورەی راگەیاندنلە فەزاو رووبەری کۆمەڵگا دەخەنەکارو هەوڵی قەناعەت پێ هێنانی ڕای گشتی و جەنگاوەروشەڕەکەرانی بەرەی جەنگی پێ ئەدەن.
لەگەرمەی جەنگدا ئەوەی ون دەبێ، حەقیقەتە و ئەوەی هەوڵی سەرخستنیشی دەدرێ گوتاری خەنگ و چەواشەکاری و لە خشتەبردنە.
دوای هەر جەنگێک ئەوەی خوێنی لێ دەچۆڕێ و زامدارە ، نیشتیمان و خاک و جوانی ژیان ورۆحی ئەو قوربانیانەیە وەک رۆبۆت و بکەرانی گۆڕەپانی جەنگەکە بوونە قوربانی حەزوئارەزووناکۆکیە ئەبەدیەکانی بریاردەرانی جەنگ و دوای ماوەیەکی کورت، دەخرێنە خانەیفەرامۆشیەوەو لەسەر گۆڕەکانیان بە خەتێکی جوان دەنووسرێ:
کەم ژیا و کەڵ ژیا…!