ئاوارەیی

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2023-05-03     407

ئاوارەیی ئەشێت مێژووی سەفەرێکی هەمیشەیی و بێ گەڕانەوەی تاڵ و سەرابێکی خەڵەتێنەر وبژاردەیەکی ناچاری و دەسپێکی زەمەنێکی خەماوی و ڕقاوی  و پێواژۆیەکی تازەی بارگاوی کراو بێت بە دەیان رووداوو بەسەرهات و یادەوەریەوە. 

ئاوارەیی جاری واهەیە وەک ئەفسانە دێتە بەر چاوت و جاری واش هەیە وەک سەرەتایچیرۆکێکی بێ کۆتا خۆی نمایش دەکات و سەرتاپای وجودت دادەگرێ. 

لە ئاوارەییدا هەمیشە بە دوای بیرکردنەوەیەکی تازەو شکاندنی تەوق و قوفڵە ژەنگ گرتووەکان وتازەگەری و نوێبوونەوەدا وێڵی و حەزێکی قووڵ لە ناخەوە هانت ئەدات کەسایەتی خۆت بەجۆرێکی تر و بونیادێکی بەهێزترەوە دروست بکەیتەوەو ئاسۆی دیدگات بەرفراوانتر بکەی. 

ئاوارەیی  وەک یەکەیەکی هەژمون دار  خاوەنی هێزێکی لەبن هاتووی ناوەکیە…ئەم هێزەنادیارە هەستێکیت پێ دەبەخشێ لە هیچ کام لە قۆناغەکانی ژیاندا ئەو هەستە خۆی ناخاتەنمایشەوەو دەرناکەوێ و چەکەرە ناکات.  رەنگە ئەم هەستە هەم وێرانکەر بێت و هەم ئەزمونێکیتازە…هەم سەرەتایەکی نوێ بێت و هەمیش کۆتایی سەرەتایەکی نوێ. 

ئاوارەیی ئەشێ سەرەتای سەفەرێکی بێ گەڕانەوە بێت و رەنگە کۆتایی وابەستەبوونێکیهەمیشەییش بێت بە  نیشتیمانەوە. 

ئاوارەیی وەک یەکەو فۆرمێکی فرەرەهەند,  گرێدراوی زەمەنێکی دیاریکراو و قۆناغ وکاتوساتێکی زانراو نیە، بەڵکو هەڵگری چەندین تایبەیمەندی و تێکەڵەیەکە لە هەست و نەست ووابەستەبوون و ئینتیما بۆ نیشتیمانی دایک. 

ماهیەتی ئاوارەیی شوناسی ئەو قۆناغەیە لە ئێستایەکی نادیاردا بە ناچاری تێی کەوتووی وتۆی لە پەیوەست بوون بە رابردووەوە دابڕیوە و لە ئێستاتدا بزرەو رووەو ئاییندەشهەنگاوەکانی سستن و ئاسۆی بەردەمی لێڵ و تەماویە. 

رووبەری ئاوارەیی رووبەرێکی بێ سنوورو پانتایەکی ئاڵۆزو ناسەقامگیرە،  سەراب ئاساسەرتاپای ژیان دەخاتە ژێر رکێف و کۆنترۆڵی بێ ویژدانانەی خۆیەوەو خود لە دەرەوەی خۆیداو بێ ئیرادە لە ناویدا دەتوێتەوە.

لەئاوارەییدا پێت وایە نیشتیمان هی هەمووان و بۆ هەمووان و گرێدراوی هەمووانەو گەرەکە لەپێناویدا خۆت بدەی بەکوشت و سینگت بکەی  بە قەڵغان بۆ پاراستنی و هەرگیز لە پێناودەسکەوت و لێکەوتدا سازش لەسەر مەبادیئیت نەکەی.  

ئاوارەیی بەرزەخێکە هێشتا هیچ لە داهاتووەوە نازانی و خۆت لەگەڵ دۆخێکی سەخت ودونیایەک بەڵێن و پەیمانی ئەم و ئەوەوە ڕادێنێ و لە خراپترین حاڵەتدا فێڵ لەخۆت دەکەی. 

مشەختی ( ئاوارەیی) گەڕان نیە بەدوای شادبوون و کامەرانیدا، گەڕان نیە بەدوای بەختەوەریهەمیشەیی و خۆشاردنەوە لە ئێستایەکی ئاڵۆزو پشێویەکانی رابردووەوە.هەروەک ئاوارەییخۆدزینەوە نیە لە نەهامەتیەکانی ژیان و پەردەپۆش کردن و نکۆڵیکردن لە هۆکارەکانی مەرگ وگەیشتن بە دوا وێستگەو دوامەنزڵگەی کایەی ژیانەوە.

 

ئەفسانەی غوربەت و غەریبی

غوربەت دیوە دەرەکیە نەزانراوە تاریکەکەی نیشتیمانە. وێناکردنی ئەوبەر سنوورەجوغرافیەکان  و پانتای پێدەشتەکانی خەیاڵ و ئارەزووە رەنگاڵەکانە بە یۆتۆپیایەکینەناسراوەوە. 

غوربەت بەردەبازێکی گەورەو خاڵێکی وەرچەرخانی کولتوری و  پەڕینەوەو هەڵکەندنی جەستەو  لە کۆڵ نان و کڕاندنی ئەو شتە رۆحیانەیە بە نیشتیمانەوە دەمانبەستنەوە.

کاتێک لە غوربەت  ورد دەبیەوەو هەڵوەستە لەسەر کۆنتێکستی رووبەرە دەرەکیەکەی دەکەی،زیاتر لە جارێک فەزایەکی مەجازی لە پێش بینای چاوەکانت و  پانتای خەیاڵتدا خۆی نمایشدەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ماهیەتی ڕاستەقینەی  چەمکی غوربەتت بۆ دەرناکەوێ.

غوربەت کەرەسەیەکی مەعنەوی نیە بۆ بۆنیادنانی رۆح و ئاراستەکردنیەوە بەرەو پانتایخەیاڵێکی پەرش و بڵاوەوە. هەروەک کەرەسەیەکی بیناسازیش نیە بۆ بیناکردنی کۆشکێکیرازاوە بۆ پشودانی خەیاڵ و داهێنانی شتە نامۆو سەیرەسەمەڕەکانی کایەی ژیان. 

غوربەت بەردێک، گوڵێک، خواردنێکی بەتام و چێژ، ڤایرۆس یا یۆتۆپیا نیە بتەوێ لە رێگەیپشکنین و دیراسەو وردبوونەوە لێی، بە ناواخن و تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانی ناویەوە بگەی. 

 سرووشتی غوربەت  بەجۆرێکە بەردەوام هەڵگری هەستێکی نامۆی نافەرمی ناوەکیە  بە دونیایدەرەوەی خۆیەوە. 

ئەشێ ئەم هەستە لە چرکەساتێکی دیاریکراو یان بە رێکەوت خۆی بکات بە ژوورەوە و تۆیغەریب بە قوڵیەوە هەستی پێ بکەیت و بۆ ماوەیەکی کورت  تووشی حەپەسانێک بیت، مانایئارامی و ئاسوودەییت بیر بباتەوە. 

ژیان لە غوربەت یەکسان نیە بە خۆشبەختی تەواوەوە، یان ژیان لە سەر ئەستێرەیەکی ترەوە،هەروەک یەکسانیش نیە بە تێپەراندنی کات و ساتەوەخت و رۆژ و مانگەکان بێ ئەوەی بیرت لاینیشتیمان نەبێ. 

غوربەت دامەزراوەیەکی گەورەی کولتوری گەورەو فرە رەهەندی سیاسی، ئابوری،  کۆمەڵایەتی،پەروەردە و خاوەن پێکهاتەیەکی بە رواڵەت یەکپارچە و فرە جەمسەرە،  مرۆڤ تا ساڵانێکلەناویدا نەژیت و نەتوێتەوە و بە رۆح و جەستەو هەستەوە ئەزمونی نەکات، هەرگیز  لێیتێناگات و هەر بە شاراوەیی و نامۆییەوە دەمێنێتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×