جەژن ناوبڕێکە بۆ لێبوردەیی و پێواژۆیەکە بۆ دەسپێکی نواندنی خۆشویستنی ئەویتروئەوانیتر.
جەژن رووداوێکە لە ساڵژمێری زاکیرەماندا ھەمیشە لە چاوەروانی ھاتنیدا ساتەکان دەژمێرین.
جەژن ناوبڕێکە لە نێوان دوێنێی ئاسایی و ئەوڕۆی نائاساییدا. جەژن چەندین رەھەندی ئایینی،کۆمەڵایەتی وکولتوری ھەیە. ھێمای گەڕانەوەیە بۆ دۆخی نواندنی خۆشەویستی و خۆشیکردنو پڕ کردنی ساتەوەختەکان بە کۆمەڵێک ئاکارو ھەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی و گەڕانەوە بۆ کۆمەڵێکنەریتی باوو دانسقەی تایبەت بەم بۆنەیەوە.
جەژن وێستگەیەکی جێی سەرەنج و خاڵی وەرچەرخانە لە پانتای ژیان و گەیشتنە بەوێستگەیەک بەدرێژایی ساڵ چاوەروانی ھاتنی دەکەین و لەگەڵ تارمایی و قورساییەکەیدارۆژەکان بەڕێ دەکەین و تامەزرۆی ھاتنین.
لە روانگەی ئایینیەوە جەژن لوتکەی پەیوەست کردنەوەی رووبەری رۆحە بە خۆشویستنیپەروەردگارو ئافرێنەری مرۆڤ و بوونەوەر و زەوی و ئاسمانەکانەوە. پەیوەست کردنەوەی رۆحەبە مەعریفەی ئایینی یا جڤاکی و گەڕانەوەیە بۆ مەعنەویات و خاڵی كردنەوەی دەروونە لە رق وقین و مەیلی خراپەکاریەوە.
جەژن لادانی تارماییەکان و دەرخستنی حەقیقەتە سادەکانی پشت بۆنەکەیە. سڕینەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکان و شوێنگرتنەوەیانە بە دۆخی ھێمنی و ئارامی و ئاسودەیی و خۆش کردنی زەمینەیھێور بوونەوە و ئاشتەوایی و ئاشتبوونەوەکان و سەرخستنی بەھاجوانەکان وزیندووکردنەوەی مرۆڤ بوونە.
جەژن ئایکۆنی پاک کردنەوەی رۆح و پشودانی دەروون و ئەندامانی جەستەیەلە ئەنجام دانیرۆتینیاتی رۆژانەو درێژایی ساڵ و ھێمای دابڕانە لە فشاروسەختی و دۆخی پاڵەپەستۆیدوێنێکان و رۆیشتووەکانەوە.
جەژن وێستگەیەکە تێیدا دوێنێی ئاڵۆز و و ئەمڕۆ ی ئارامی پێک دەگەن.
دوێنێ بۆ لە بیرکردنی دوێنێی گرژیەکان و ئەورۆش بۆ بونیاد نانی داھاتوو و ھەڵدانەوەیلاپەرەیەکی نوێ. بۆنەیەکە بۆ گرێدانی رۆح بە پیرۆزیە ئایینەکان و ھەوڵدانە بە ئاراستەیلانەدان لە پرەنسیپە جێگرەکان و زیندووکردنەوەی خودی فەرامۆشکراو لە گێژەنی دۆخەقەیراناویەکاندا.
ماهیەتی جەژن وەک جاران نیە. جەژن بەلای بەشێک لە کۆمەڵگا چیتر ئەو ڕۆژە نیە هەمووان چاوەروانیان دەکردو وەک هێزێکی لە بن نەهاتووی رۆحانی هەمووانی لە دەور یەک پەیام و گوتاری ئایینی و کۆمەڵایەتی کۆدەکردەوە.
ئەو گۆڕانکاریانەی تەکنۆلۆجیا لەگەڵ خۆی هێنای، جیا لەوەی دونیای پەیوەندیەکانی خستەبەردەم دەیان ئاڵنگاری و زەحمەتی و ئاسانکاریەوە، ژیان و تایبەتمەندیەکانی رۆحیەتی ئینسانبوونیشی لە بەشێکی بێ شوناسی جڤاک خستە دۆخی قەیران و رەوتی جەدەلی متمانەونامتمانەیی بە دەورووبەرو ژینگەو بکەرانی ناویەوە .
جاران جەژن بەشیکی دانەبڕاو بوو لە شوناسی ئایین و ئایین و جوانی مرۆڤەکان و کۆمەڵگایپێ دەناسرایەوە.
لە ئێستادا گۆڕانکاری و وەرچەرخانە سەرسووڕهێنەرو خێراکانی پانتای کۆمەڵگا لە روویتەکنۆلۆجیا و ئابوری و سیاسی و کولتوریەوە، نەک هەر شوناس، بەڵکو تێگەیشتن و دونیایجوانیە مەعنەوی و نەریتەکانی کۆمەڵگاشی خستۆتە بەردەم زریانی گۆڕانکاریەکانەوەو رۆحیزیندووێتی لە ژیان و مرۆڤ و پێکەوەیی و پێکەوەژیان سەندۆتەوە.