روناکبیری پیشە نیە، تایبەتمەندیێکی زاتیە 

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2023-03-21     430

رەنگە جارێکی تر ئەو دەرفەتەمان بۆ برەخسێتەوە سەیرێکی نەخشەی جیهان بکەین و ئەوشوێنە دەست نیشان بکەین بیکەین بە دواماڵ و هێلانەو ئارامگەی مانەوەو دوا ماڵئاواییمان لەمجیهانە. 

تاراوگە ئەو شوێنەیە بۆ ئەوەی بدۆزرێیەوە ناچاری کۆچی بۆ بکەی. 

لەوێ ناچار نیت تەنیا خۆت بە تاکە جیهانبینی و ئایدیۆلۆژیا و دیدگاو کەس و لایەن و تەوژم وبیرکردنەوەیەکەوە گرێ بدەی و  سرتاسەت وابەستە و گیرۆدەی یەک دیدگاو فۆڕمی بیرکردنەوەیبیت. 

ئەوانەی بە  تاکە دونیابینی و بیرتەسکیەوە  گرفتارن با بچن دونیا ببینن، لە پانتای شاروئاوەدانی و دەریاو  پێکهاتەی ئەخلاقی و کولتورو نەریتی گەلان ورد ببنەوەو لێیەوە فێر بن،گەلان چۆن دەژین و چ جۆرە فۆرمێکیان بۆ ژیان هەڵبژاردووە و چۆن چارەسەر بۆتەنگوچەڵەمەکانی رۆژانەیاندا دەدۆزنەوەو مامەڵەیان لە تەکدا دەکەن.  

هۆشیاری هەر ئەوە نیە کۆمەڵە کتێبێک بخوێنیتەوەو چەند رۆژنامەیەک بەدەستتەوە بگری وئەندامی چالاکی رێکخراوێکی مەدەنی یا پارتێکی سیاسی بیت و ئەسپی خۆت لە رووبەریدونیای رۆشنبیریدا تاوبدەی یا خۆت بکەی بە پاڵەوانی سەر شاشەو شۆڕەسواری رووبەریسۆشیال مێدیا و سێلفی و خۆدەرخستن و لێدوان دانەوە. 

رۆشنبیری سیفەتێکی پیشەیی نیە، بەڵکو  تایبەتمەندیێکی زاتیە. ئەم تایبەتمەندیە بەرلەهەرشت زادەی عەقڵێکی کراوەو  مۆراڵێکی جوان و هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی نمایشکراووبابەتیە.  

مەرجی رۆشنبیری رەهاکردنی فکرە لە وابەستەبوون بە ئایدیۆلۆژیاو ئاراستەیەکی فکریدیاریکراوو چەقین تیایدا. 

مەرجێکی تری  روناکبیری، ئامادەیی بیروهزری ئازادو فرەرەهەندو حەقیقەت خواز و ئەزمونگەرای کامڵە لە نێو کۆڵان و لاکۆڵانە پڕ پێچوپەناکانی  رووداوەکانی رۆژانەی پانتای ژیاندا. 

روناکبیری کارامە وێڵی  گەڵاڵەکردنی دیدێکی رەخنەیی خوێندنەوەکانیەتی دهەمبەر کۆمەڵگاورووداوەکانی هەناوی ئەم کۆمەڵگایەی ئەو بەشێکە لێی.  

روناکبیر هەمیشە بە دیدێکی رەخنەییەوە لە کۆمەڵگا و نەریت و بیروباوەڕو کولتورەوە دەڕوانێو لای خۆی لێکدانەوەیان بۆ دەکات و چارەسەری  بۆ هەموو خوارو خێچی و لاریە جڤاکیەکانپێیە. 

بەلای مرۆڤی روناکبیرەوە کۆی سیستەمی باوەڕەکان، دابونەریتەکان، پەیوەندیە کۆمەڵایەتی وتێگەیشتنەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەت و کایەی سیاسی و ئابوریو پرۆسێسی کارلێکی نێوان تاک وکۆمەڵگا ئەشێ بخرێتە بەر خوێندنەوەو  هەڵسەنگانفن و ڕاڤەی عەقڵانی و زانستیەوە. 

ئامانج لەم دیدگایە بەرەوپێشەوە بردنی کۆمەڵگاو گەشەی دامەزراوە فەرهەنگی، حوکومی وکایەی سیاسی و دەرباز کردنی جڤاک و تاکە لە تەوقی چەقبەستوویی و وابەستەیی بە تاکەدیدگاو جیهانبینی و دۆخێکی تایبەت و پاشاگەردانیەوە. 

رۆشنفکر ئەو کەسەیە دەیهەوێ پانۆراما و جیهانبینی یا دەرچەیەکی نوێ لەبەردەم مرۆڤ وکۆمەڵگادا بکاتەوە. 

ئەم تایپە لە مرۆڤ  بکەرێکە بەردەوام رووبەرووی کێشەو ئارێشەو گرفتەکانی کۆمەڵگا دەبێتەوەوخاوەنی هزرێکی رەخنەگر و دیدێکی رەخنەیی وتوێژینەوەو ئەندێشەی ئینسانی Human -self reflection ی فرە رەهەندە. 

رۆشنبیر لە رێگەی تایبەتمەندیە رەخنەیی و دیدگاکانیەوە هەڵسەنگاندن بۆ واقعەکۆمەڵایەتیەکانی  هەناوی کۆمەڵگا دەکات و هەمیشە هەڵگری وەڵام و بەرسڤێکی عەقڵانی وخاڵیە لە لایەنداری و وابەستەبوون بە تەوژمێکی دیاریکراوو ناسراوی کۆمەڵگاو کایەی سیاسیو فەرهەنگی و ئاڕاستەیەکی باوەوە. 

ئەرکی روناکبیر خستنە رووی مۆدێلێکی عەقڵانی چارەسەریە لە رێگەی گفتوگۆو دانوستان و وسوود وەرگرتن لە ئەزمون و  ئیلهام وەرگرتن لە ڕای گشتیەوە، نەک سەپاندنی هەژمون و دیدگایشەخسی و تاکە مۆدێلێک بۆ ژیان و تاکە فۆڕمێکی چارەسەری بۆ سەرجەمی ئارێشەو گرفتەکانینێو کۆمەڵگاوە. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×