بە کاڵابوونی مرۆڤ 

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2022-12-17     566

دونیای دەورووبەرمان پێکھاتەیەکە لە بەرھەمە دروستکراوەکان و تەنراو بە دروست کراوە ماتریالیەکانەوە. دونیای ئێستامان دونیایەکە بە براند و بەرهەمی گەورە کۆمپانیا بازرگانیە جیهانیەکان و بەرهەمە ناوازەکانەوە دەناسرێتەوە. 

بەرھەمگەلێک بە درێژایی زەمەن و قۆناغەکانی گەشەی عەقڵ و توانست و ھێزی لەبن نەھاتوویفانتازیای مرۆڤەوە رۆژبەرۆژ بەپێی تایبەتمەندی قۆناغەکانەوە گۆڕانکاریان بەسەرداھاتووە. 

ئێستاشی لەگەڵدابێ ھیچ کەس نەیتوانیوە سنوورێک بۆ پەل ھاوێشتنی ھێزی فانتازیاوتوانستە فکریەکانی مرۆڤەوە دابنێت و ببێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ھێزەشاراوە سیحریەئەفرێنەرەکەیەوە. 

لەپاڵ ئەم جیھانە دروستکراوەشدا  بکەرەکانی ناو جیھانەکە ھەرکامەیان لەھەوڵی بەردەوام وبێ پچڕان دابوونە زیاتر  گەشە بە ھەلومەرجەکانی ژیان بدەن و سنوورەکانی وەھم و خەیاڵ وفانتازیا ببەزێنن و دەسکەوتی زیاتر و گەورەتر بخەنە سەر پانتای ئەوبەر سنوورەکانیخەرمانەی دەسکەوتەکانی ترەوە.

بە پێی زانستی ئەنترۆپۆلۆژیا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین، نەمامگەو کێڵگەیەکیدروستکراوو گونجاوی بەرھەم ھێنراوە، تاکو مرۆڤەکان  بتوانن تیایدا بژین. شوناسی ئەمجیھانە لە ( شتەکان) ەوە پێک دێت و بریتیە لەو شتانەی رگەزە پێکھێنەرە سەرەکیەکانی ئەمدونیایەن. 

تەوژمی کاپیتالیزم یا سیستەمی سەرمایەداری  و گەشەی کۆمەڵگا لە پاڵ شۆڕشی تێکنۆلۆژیا،توانی کاریگەریەکی گەورە بخاتە سەر کۆی گشتی پەیوەندیە ئینسانیەکانی مرۆڤەوەو  لەتایبەتمەندی رۆح و گیانی خۆشەویستی و  ھەستونەستەوە دەریان بێنێ و بیانخاتە نێوچوارچێوەیەکی وشک و ساردوسڕی ئەبستراکتی بێ رۆح و گیانی بە تەکنۆلۆجیاکراوەوە. 

بەو پێیەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە گیانی ھاوکاری و تایبەتمەندی پڕ کردنەوەی بۆشاییەسۆزداریەکان داماڵدران و مرۆڤەکان زیاتر بەرەو ( کاڵابوون) ھەنگاویان نا.

  بۆیەش خۆشویستن و سۆزی پێکەوەیی نێوان مرۆڤەکان،  گۆڕانکاری رادیکاڵیان بەسەرداھات ومرۆڤیان زیاتر بەرەو گۆشەگیری و دابڕان ھان داو تێکنۆلۆژیا باڵی بەسەر سەرلەبەری رووبەریجڤاک و  دنیای سۆزو ھەستی پێکەو بووندا داگرت.

حاڵی حازر کاڵابوونی مرۆڤ گشت سنوورێکی ئەخلاق و باوەرو بەها کۆمەڵایەتی و  ئایدیۆلۆژیاکانیشیبەزاندووە.

ئەم دۆخە وایکردووە سیستەمی کاپیتالیزم یا سەرمایەداری لە چەشنی کاڵا لە مرۆڤەکان بروانێ ووێنای بوونەوەرێکی قابیلی کڕین و فرۆشتنی بۆ بکات. 

دیدگای سەرمایەداری لەم قۆناغەدا دیدگایەکە ھەموو ھەوڵی بە ئاراستەی کۆکردنەوی زۆرترینسەرمایەی مادیە لە رێگەی کڕین و فرۆشتن و بە ( کاڵاکردن)ی هەموو شتەکانەوە، تەنانەت ئەم دیدە تاکرەهەندە، شکۆی مرۆڤ و جیهانیمرۆڤایەتیشی  خستۆتە ژێر سەمگ و کاریگەری و هەژمونی خۆیەوە گشت کونج و کەلەبەرێکی جڤاکی گرتۆتەوە.

باشترین و رێزلێگیراوترین تاک بە پێی ئەم مۆدێلە، ئەو تاکە بێ ئیرادەیە بە بێ گوێدانە پرەنسیپەئینسانیەکانەوە زۆرترین و گەورەترین سەرمایە بۆ ئەم سیستەمە بێ بەزەییە وەدەست بخات و  بۆ گشت پنت و کونج و کەلەبەرێکی کۆمەڵگا پەل بھاوێ و بیخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە. 

فەلسفەو فکری پشت ئەم جیھانبینیە دروست کردنی مۆدێل و دونیایەکی تەواو ماتریالیستیئەبستراکت و بێ رۆح و گیان و بەزەیی و ھەستو سۆزە لە پێناو کۆکردنەوەی زۆرترین ماتریالدا. 

ئەو دونیابینیەی وەک داینەمۆی جووڵێنەرو فاکتەری ھاندەر لە پشت ئەم فکرەوەیە، ھەم سوود لەئایدیۆلۆژیا وەردەگری ھەمی سوود لە دژە ئایدیۆلۆژیا.  

بکەرانی پشت ئەم سیستەمە کۆمەڵە کاراکتەرێکی سەرمایەویست و قازانج ویستن بە بێ گوێدانی دۆخی کۆمەڵگاو ئاستی ژیان و گوزەران و  دۆخی ئاڵۆزی نێوان پێکھاتەکان و جیاکاری وبێدادیەکانی ناو ھەناوی جڤاکەوە، عەوداڵی زیاترو زۆرترین دەسکەوت و بەرکەوتن. 

ئابوریناس و نووسەری  دیاری سەربی( برانکۆ میلانۆڤیچ) لە کتێبی “کاپیتالیزمی تەنیا“ ئاماژەی داوە بەوەی: 

" سەرلەبەری کۆمەڵگا گیرۆدەی دەستی تەوژمی کاپیتالیزمە. ئەم ئایدیۆلۆژیایە دۆخێکیھێناوەتە ئاراوە، ئەو کاروپیشەو ئەرکانەی جاران لە کۆمەڵگا نەریتیەکاندا بە گوێرەیھەلومەرجەکانەوە ئەنجام ئەدران، ھەنوکە بۆن و بەرامەیەکی تەواو جیاوازیان وەرگرتووەو لەتایبەتمەندی ( خێزان)  کەوتوون بوونەتە کۆمەڵێک ئەرکی بە سیستەم کراوی بێ رۆحەوە. 

ناوبراو ھەروەھا پێی وایە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە سۆزوسۆزداری و رۆحی جڤاکیکەوتوون و وەک کاڵایەکی بازاڕیان لێھاتووە و رۆحیەتی ئینسان بوونیان لەدەست داوەو کرچ وکاڵ بوونەتەوە. 

ئەم تایبەتمەندیەش وایکردووەو مرۆڤەکان بۆ دەست خستنی زیاترین سەرمایەی مادی گشترێگەو مێتۆدێک تاقی بکەنەوەو بەڕێزەوە ( لە پێناو لەدەست نەدانی سەرمایە و ھاوبەشیبازرگانی) مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن و رووە ئینسانیەکەی دونیای بیزنس و سەرمایە بخەنەخانەی فەرامۆشیەوە.  

بەواتایەکیتر  لەم دونیابینیە نائینسانیە بەرژەوەندگەرایەدا، ڕێز نواندن و سەرەنجدان وگرینگیدان بەرامبەر بە ھاوبەشانی تیجاری و بازرگانی و ناز هەڵگرتن و رازی کردنیان، مەرجی بەردەوامێتی و مانەوەو زەمانەتی سەرمایەگوزاریە گەورەکان و مسۆگەرکردنی بازاڕی کارو سەرمایەو داهاتە لە لەئاییندەدا. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×