گومانم نیە ئێمە تاکە نەتەوەین بووینەتە کۆیلەو عەبدی دەستەمۆکراوی سۆشیال مێدیاوە.
ئەوەی بابوباپیرانمان بە درێژایی زەمەن و بەو توانا سنووردارە مەعنەوی و روناکبیریە کەمەیبەردەستیانەوە لە فەرهەنگ و نەریت و رەفتارە جوانەکانیەوە دروستیان کرد، وا خەریکە لەزەمەنی شۆڕشی تەکنۆلۆجیا و لەدایک بوون و داهێنانە سەرسووڕهێنەرو خێراکانی رووبەریئینتێرنێت و پانتای خەیاڵی بێ سنووری مەجازی مرۆڤەوە، لەبار دەبرێت و ئاراستەی هەرەسهێنانێکی یەکجارەکی و دڵتەزێنی گرتۆتەبەر.
هەندێ زەمەن هەن بە رووداوگەلێک و کۆمەڵێک یادەوەری یا کاراکتەری دیارەوە دەناسرێنەوەو لەفۆرم و چوارچێوەیەکی داهێنەرانەدا دەبن بە خاڵی وەرچەرخان و پەرەسەندن لە کایەی ژیانی مرۆڤدا.
بەشێک لەم رووداوانە هەڵگری چەندین رەهەند و دەلالەت و دیوی مانادارن و ئەشێ تا ماوەیەکیزۆر کاریگەری بەسەر تێکڕای قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا بە جێ بهێڵن و لە خاڵیوەرچەرخانەوە ببن بە داینەمۆو فاکتەری پاڵنەری داهێنانی ترەوە لە پانتا و هەلومەرجی دیاریکراودا.
لەدایک بوونی سۆشیال مێدیای فرەرەهەند لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی شۆڕشی تێکنۆلۆجیا،نەک تەنیا دەرفەتی تازەی خستەبەر دەم ئینسانی کوردەوە و گۆڕانکاریەکی رێشەیی بەسەر سەرلەبەری فۆرمی ژیان و تێگەیشتن و دونیابینی و جۆری بیرکردنەوەی مرۆڤی کورددا هێنا، بەڵکو بوو بە دەلاقەیەک بۆ کرانەوەی زیاتری جڤاکی کوردی بەرەرووی جیهانی دەرەوەش.
بەهۆی ئەو دابەشکاریە ناوچەیی و سیاسی و دونیابینیەی کورد بە قووڵیەوە دووچاری هاتووە،رووبەری ئینتێرنێت و کرانەوەکەی بووەتە کۆسپێک و ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم گەشەی هزرینەتەوەیی و ئینتیمای نیشتیمانی و بەرهەڤ کردنی فۆرمێکی دڵخوازی یەکانگیری کۆکەرەوەیناسیۆنالیزمی کوردیدا.
لێرەوە رۆڵی سۆشیال مێدیا بۆ ئینسانی کورد، لەبری زامن کردنی هەلومەرجەکانی گەشەی هزرو پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و عەقڵی وبەرهەمهێنانی مەعریفەی نوێی سیاسی و جیهانبینینوێ و روانگەی واقعگەرای تازەوە، بووەتە سەکۆیەک و کارگەیەک و کەرەستەیەک بۆ گواستنەوەیئەو دابەشکاریە ئایدیایی و ئایدیۆلۆژی و ناوچەییەی، بەشێکی بەرچاوی دونیای خولیا وعەقڵیەتی مرۆڤی کوردی لە بەشێکی کۆمەڵگاوە بۆ بەشێکی تر گواستۆتەوە.
ئیتر سۆشیال مێدیا بۆ کورد لەوە کەوتووە عەقڵیەتی نوێ و جیهانبینی تازە بەرهەم بهێنێ و ژیان بە جۆرێکی تر راڤە بکات.
سۆشیال مێدیا لە ئێستاماندا بووەتە رووبەرێکی بەرفراوان بۆ نمایشی دوا داهێنانەکانیفاکتەرەکانی پەرتەوازەیی، زانستی جنێوسازی و چەواشەکاری و ئاژاوەگێڕی و فیتنەسازی وتووندوتیژی مەجازی و دەرخستنی کردارو پەرچەکردارە تووندەکانەوە.
لە پاڵ ئەمەشدا سۆشیال مێدیا بۆتە پاڵنەرێک بۆ هاندانی تووندوتیژی و برەودان بەدواداهێنانەکانی سوکایەتی کردن بە یەکتر و داماڵینی کۆمەڵگا لە بەهاجوانەکانەوە، لەم سەریکۆمەڵگاوە بۆ ئەوسەریەوە.