چیرۆکە تراژیدیاکانی هەڵەبجە تا ئێستا فرمێسکیان وشک نەکردووە
  2023-03-17     

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

ژنێکی هەڵەبجەیی دەڵێت: ١٤ ئەندامی خێزانەکەم پلە یەک لە کیمیابارانی هەڵەبجە شەهید بوون و خوشکەکەم باری دەروونی تیکچووە.

هەڵەبجە- دوێنێ ١٦ی ئادار، ٣٥ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێپەڕی، بەڵام فرمێسکی چاوی دایکان و سوتانی جەرگی ژنان کۆتایی نەهاتووە، دوێنێ ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە سەردانی مەزاری شەهیدان و مۆنۆمێنتی شەهیدانیان لە شاری هەڵەبجە کرد، هەر یەکە و بە وێنەی ئازیزێکی و بە ئازارێکەوە ڕووی لە مەزارەکان دەکرد، بەو نیەتەی کەمێک لە ئازاریان کەم بێتەوە، بەڵام فرمێسکی چاویان بەخوڕتر و ئازارەکانیان قوڵتر بووەوە،

حەیات مەحمود لەگەڵ هاوژین و کچەکەی هەموو ساڵێک بەشداری یادی شەهیدەکانیان دەکەنەوە و باسی لەوەکرد، کە ٩ منداڵی شەهید بوون و تەنها کچێک و هاوژینەکەی ڕزگاریان بووە، چونکە لە سلێمانی لە نەخۆشخانە بوون.

حەیات چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە کە لە کاتی کیمیابارانەکەدا منداڵەکانی لە ‌هەڵەبجە بوون و لە ژێر زەمینێکدا دۆزراونەتەوە، لەگەڵ دراوسێیەکیاندا سەرجەمیان شەهید بوون.

دولبەر ساڵح خاوەن چیرۆکێکی دیکەیە، کە تا ئێستا فرمێسکی چاوەکانی وشکی نەکردووە، ئەو ١٤ کەسی خێزانەکەی کە لە پلە یەک بوون بۆی بوونەتە قوربانی و تەنها خۆی و خوشکەکەی ماونەتەوە، لە قسەکانیدا وتی: ئێستا هەر شتێکم بۆبکەن هیچی بینینی برایەکم ناهێنێت.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی فالح فه‌یاز بۆ هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×