2020-03-27   3880     
مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
نووسه‌رێكی گه‌وره و وه‌رگێڕێكی به‌ناوبانگی كورده،
له زمانه‌كانی فارسی، توركی، عه‌ره‌بی خزمه‌تی زۆره،
زۆرێك له بابه‌ته مێژووییه‌كانی بۆ كوردی وهدهگێڕا.
2
زۆر بابه‌تی دیكه هه‌بوون تایبه‌ت به مێژووی كورد،
له فارسییه‌وه وهریدهگێڕان بۆسه‌ر زمانی عه‌ره‌بی،
هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه كاری باشی كردووه.
له زمانی توركییشهوه وه‌رگێڕانی هه‌یه.
3
ناوی ته‌واوی محه‌مه‌دجه‌میل كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌ده،
مه‌لا ئه‌حمه‌دی فورقانی ڕۆژبه‌یانی، كه باوكی بووه،
مه‌لایه‌كی گه‌وره و تێكۆشه‌رێكی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی.
4
ساڵی 1913 له گوندی فورقان هاتووه‌ته دونیاوه،
فورقان سه‌ر به قه‌ره‌حه‌سه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه.
سه‌ره‌تا لای باوكی ده‌ستی به خوێندن كردووه،
دواتر زۆرشوێن گه‌ڕاوه بۆ خوێندن.
5
له‌ماوه‌ی خوێندندا زۆر چه‌رمه‌سه‌ری به‌سه‌ر هاتووه،
به‌هۆی خوێندنه‌وه زۆر حوجره‌ی كوردستان گه‌ڕاوه.
به‌هۆی زۆر دابڕانی له خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كان،
له 1942 بڕوانامه‌ی زانسته شه‌رعییه‌كانی وه‌رگرت.
6
پاش ته‌واوكردنی خوێندن چه‌ند جارێ ده‌ستگیركراوه،
ساڵی 1950 له مزگه‌وتی مه‌حموود پاشای جاف،
له شارۆچكه‌ی قزرابات وه‌ك پێشنوێژ داده‌مه‌زرێت.
7
له په‌نجاكانه‌وه ئیتر ده‌ست ده‌كات به كاری نووسین،
له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان نووسینه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه،
به‌هۆی به‌رگریكردنی له بابه‌تی مێژووی گه‌لی كورد،
چه‌ندجار سزای دارایی دراوه.
8
له به‌ندیخانه‌ی عه‌ماره 31 مانگ زیندانیی ده‌كرێت،
له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا ده‌ست ده‌كات به كاری وه‌رگێڕان،
هه‌ردوو كتێبی (ته‌ئریخی سلێمانی) و (شه‌ره‌فنامه)،
وه‌رده‌گێڕێت بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
9
له‌و ناوچانه‌ی وه‌ك پێشنوێژ دامه‌زراوه و ماوته‌وه،
له‌پاڵ كاره‌كه‌یدا سه‌رقاڵی نووسینی كتێب بووه،
(ده‌فته‌ری حسێن نازم به‌گ)، كه كتێبێكی مێژووییه،
له توركییه‌وه وه‌رده‌گێڕێت بۆ كوردی.
10
ساڵی 1963 په‌یوه‌ندیی به شۆڕشی كورده‌وه ده‌كات،
پاش كه‌رتبوونی دوو باڵه‌كه‌ی شۆڕش له 1964دا،
ڕوو ده‌كاته ئێران و تا كه‌وتنی ڕژێمی شا ده‌مێنێته‌وه.
11
له ژیانیدا كتێبی زۆر نایابی نووسیوه و وه‌رگێڕاوه.
شه‌وی 26ی ئازاری 2001 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا،
له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه،
له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كوژرا.