محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیلییه‌كان ته‌واوی توانای خۆیان خستۆته كار تا ئه‌مریكا توشی جه‌نگێكی بێ كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه زه‌لكاوێكه هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، ئیسرائیلییه‌كان به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا توشی جه‌نگێكی بێ كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.
به‌بڕوای قالیباف، جه‌نگێكی وا له‌گه‌ڵ ئێران "زه‌لكاوێكه هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا، نه له ئێستا و نه له داهاتودا، چ كۆماری بێت چ دیموكرات، ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێشی وایه، ئه‌گه‌ر واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی "سه‌ره‌تا ئیسرائیل" نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌مریكا و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی راسته‌وخۆ به‌ره‌و "سه‌رده‌مێكی تاریك" ده‌ڕۆن.