به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منیی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ی دانوستان نین ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌نگاو نه‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی حه‌وت مه‌رجی ئێران.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منیی ئیران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی وتوه، تاران هیچ پلانێكی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرێن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵا ئه‌منییه وتوشیه‌تی، ده‌بێت به‌رله‌وه ئه‌مریكا هه‌نگاو بنێت بۆ جێبه‌جێكردنی حه‌وت مه‌رجی ئێران كه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی حوزه‌یراندا هاتون.