ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بوه و ئه‌رێنی بوه.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاو محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له كۆشكی سپی كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌كه نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاندوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ته‌وه‌ری ه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوه له‌باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر بخاته‌ڕو.
هه‌روه‌ها به‌پێی قسه‌ی دیپلۆماتکارێک کە ئاگاداری كۆبونه‌وه‌كه بوه، کۆبونەوەكه "ئەرێنی" بوه‌و تێێدا تاوتوێی ڕێگاکانی به‌ره‌وپێشبردنی دانوستانه‌كانیان لەگەڵ ئێران کردوه.
قه‌ته‌ر یه‌كێكه له نێوه‌ندگیره سه‌ره‌كییه‌كانی دانوستانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران و به‌م دواییانه پێشنیارێكی نوێی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵاته‌كه خستۆته‌ڕو.