وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، هۆشداریی خۆی لەبارەی مەترسیی هێرشی حوسییەکان بۆ ئامانجگرتنی بەرپرسانی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتکردەوە.
ئاوێنە: وەزارەتەکە لەو پەیامەدا داوا لە هاوڵاتییە ئەمرکییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، کە بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەی هێرشە حوسییەکان و ئامانجگرتنی بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا لە ناوچەکە؛ "وریایی خۆیان بن".
هەروەها لە پەیامەکەدا هۆشداری بە هاوڵاتیی ئەمریکا دراوە کە خۆیان بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و، داخستنی ئاسمان و تێکچوونی گەشتەکانیان ئامادە بکەن.