"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
  2026-10-10     

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌و هه‌فته‌ی داهاتو شه‌پۆلێكی باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سبەی یەکشەممە 11/10/2026 بەشێوەیەکی گشتی کەشی هەرێم جێگیر ئەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری ئەمێننەوە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە دوسبەی دوشەممه ‌12/10/2026ه‌وه‌ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیر لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی  نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، سەرەتاش لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات بەشێوەی چالاکبونی هەورە و بروسکە و تاوە باران.

وتوشیه‌تی، پاشان لە رۆژی سێشەممە 13/10/2026 کاریگەری ئەو کەشە ناجێگیرە بەلاوازی درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر پارێزگا و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، هه‌فته‌ی داهاتوش لە نێوان 16 بۆ 18ی ئەم مانگە لە ئەنجامی زیادبونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی هەورە بروسکە و بارانبارین ئەبێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: 50 ساڵه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بێته‌ رێگه‌م و ده‌ستگیرم بكات
دەرکەوتنەوەی هێزەکانی (H.A.T) لە ڕۆژئاوای کوردستان
خەزعەلی داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ شیعەکان دەکات
سوپای پاسداران بە درۆن و تۆپخانە سنووری مەریوان بۆردوومان دەکات
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
مەترسیی دابەزینی پشکی هەرێم بۆ ١١ ترلیۆن دینار لە ئارادایە؛ لیژنەی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجە و مووچە دەخاتەڕوو
لە زیندانەوە تا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا؛ ئەمریکا پەردە لەسەر تۆڕێکی گوماناویی سەر بە سوپای پاسداران و کەتائیب حیزبوڵڵا لادەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×