سەفەر محەمەد
تورکیاو سوریا سنورێکی هاوبەشی نزیکەی ٨۲۲ کم هەیە، هەروەها پەیوەندیەکی مێژووی وجوگرافیشیان هەیە. هەر لەدرووست بوونی ئەم دوودەوڵەتەوەپەیوەندیەکانیان بەگشتی ئاڵۆزبووە، ئەمەش لەئەنجامی چەند هۆکارێک:
۱/کێشەی ویلایەتی ئەسکەندەروونە کەلەساڵی ۱۹۳۹ فەڕەنسا بەتورکیای بەخشی و بوو بەبەشێک لە تورکیا، بەڵام سووریا تائێستاش دانی پێدانەناوەو بە ویلایەتێکی خۆی دەزانێت.
۲/کێشەی ئاو: یەکێکە لەکێشەگەورەکانی نێوانیان، تورکیا هەرلەسەردەمی ئەتاتورکەوە دەیویست چەند بەنداوێک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا(کوردستانی باکور) درووست بکات،کەسوریاو عێراق بەمەترسیان دەزانی لەسەر وڵاتەکانیان.
۳/ پارتی کرێکارانی کوردستان:لەساڵانی ۱۹۹۰ پەیوەندی هەردوو وڵات گەیشتە خراپترین ئاست،کاتێک تورکیا ویستی بەنداوێکی گەورە لەکوردستانی تورکیا درووست بکات،لەبەرامبەردا سووریا بڕیاریدا هاوکاریەکانی بۆ پەکەکە زیاد بکات، کەلەناوخۆی تورکیادا چالاکیان ئەنجامدەدا.
ڕێککەوتننامەی ئەدەنە:
دوای ئەوەی ئاڵۆزیەکانی تورکیاوسووریا لەساڵانی ۱۹۹۰ گەیشتە لوتکە،تورکیا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی کرد دژی سووریا، ئەوەبوو بە نێوەندگیری هەردوو وڵاتی میسرو ئێران لەساڵی ۱۹۹٨، سووریاو تورکیا ڕێککەوتن، کەبەڕێککەوتننامەی ئەدەنە ناسراوە، بەپێی ڕێککەوتننامەکە سووریا کۆتایی بە هاوکاریەکانی هێنا بۆ پەکەکە و عبدوڵا ئۆجەلانی لەوڵاتەکەی دەرکرد، هەروەها لەڕێککەوتنەکەدا هاتبوو کەهەردوو وڵات خۆیان بپارێزن لەبەکارهێنانی هێزو یارمەتیدانی هەر گرووپێک کە ئاسایشی هەردوو وڵات بخاتە مەترسیەوە.
ڕووسیا کەهاوپەیمانێکی سووریایە لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ۲۲ی ئۆکتۆبەری نێوان ڤلادمین پۆتین وئەردۆگان جەختی لەسەرئەوە کردەووە کە هەرنزیک بوونەوەیەک لەنێوان تورکیاوسوریا دەبێت لەسەربنەمای ڕێککەوتننامەی ئەدەنە بێت. بەپێی ڕێککەوتنەکە تورکیا دەتوانێت تا (٥كم) لەخاکی سوریادا چالاکی دژی پەکەکە بکات، بەڵام ناتوانێت بۆماوەیەکی درێژ بمێنێتەووە.هەر لەکۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممە، ڤلادمین پوتین و ئەردۆگان ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لەسووریاو کورد دەبێت لەناوچەیەکی فراوان بکشێتەووە.هاوکات مەولودچاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە سووریا توانای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەدەنەی نیە کەمەبەستی پاراستنی سنورەکان ودەرکردنی کورد بوو.ئەگەر ڕێککەوتننامەی ئەدەنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت زۆر لەبەرژەوەندی تورکیا نابێت، چونکە تورکیا سنوردار دەکات لەسوریا، جگەلەوە دووبارە داننانە بەڕەوایەتی ڕژێمی سووریادا، کەلەدوای دەسپێکی شەڕی ناوخۆوە لەساڵی ۲۰۱۱، تورکیا بەردەوام جەختی لەسەر ناشەرعی بوونی ڕژێمی سووریا دەکردەوەو داوای گۆڕینی دەکرد.هەروەها جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە پەیوەندی ڕژێمی سووریاو کورد ئاڵۆزتر دەکات.