وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك لایه‌نی یاسایی و كه‌سایه‌تی به تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له فرۆشتنی نه‌وتی خاوی ئێران سه‌ركۆنه دەكەین.
ئاوێنە: ئیسماعیل به‌قائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەبارەت بە سزا نوێکەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك لایه‌نی یاسایی و كه‌سایه‌تی به‌تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له فرۆشتنی نه‌وتی خاوی ئێران سه‌ركۆنه دەكەین و به ناڕه‌وا و ناته‌با له‌گه‌ڵ ڕێسا و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سفی دەکەین".
ناوبراو وتیشی "بڕیاری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ئێران به‌ڕێگریكردن له بازرگانی ڕه‌وای ئێران له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئابوورییه‌كانی، ڕێكارێكی ناشه‌رعی و نایاساییه، كه به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تیی ئیداره‌ی ئه‌مریكای له‌خۆگرتووه".
بەقائی باسی لەوەشکرد، ئێران ئه‌مریكا له لێكه‌وته و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و جۆره هه‌نگاوه تاكلایه‌نه و ئاره‌زوومه‌ندانه به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
دوێنێ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای دارایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی تۆمه‌تبارن به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین بۆ دابینكردنی دارایی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی تاران سەپاند.