عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئەمریكا هیچ كاریگەرییەكی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان نییە و نابێت دانووستان لەگەڵ حكومەتێكی وەک ئەمریکا بكرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی لەبارەی دانووستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەمجۆرە زانیاریی خستەڕوو.
عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئەمریكا زیرەكانە و شەرەفمەندانە نییە و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات نییە و هیچ كێشەیەك بە دانووستان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر نابێت.
وتیشی: نزیکەی دوو ساڵە لەگەڵ ئەمریكا و چەند وڵاتێك دانووستاندنیان كرد و پەیماننامەیەك ئامادەكرا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران بەڵام ئەمریكا كاریان لەسەر ئەو پەیماننامەیە نەكرد و سزاکان هەڵنەگیرا.
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، سوود لە ئەزموونەكان وەربگرن و نابێت دانووستان لەگەڵ حكومەتێكی لەو جۆرەدا بكرێت.