سودانی بۆ ترەمپ: پێویستە عێراق بەردەوام بێت لە هاوردەکردنی غازی ئێرانی
  2025-02-07       488       

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە رێگە بە عێراق بدات بۆ هاوردەکردنی غازی ئێرانی.

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای سزاکانی سەر ئێران، ئیدارەی پێشوی ئەمریکا رێگەی بە عێراق داوە غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات و پێداویستییەکانی ناوخۆی پێ پڕ بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ساڵی 2028 عێراق لە لە بەرهەمهێنانی غازدا دەگاتە خۆبژێوی، بەڵام تا ئەوکات، پێویستیان بەوە دەبێت لە وڵاتانی دراوسێوە هەم غازی سروشتی، هەمیش کارەبا هاوردە بکەن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پاکێجی نوێی سزاکانی سەر ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×