هیمداد شاهین، سەرۆکى لیستى نەوەى نوێ بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە یەکێک لە بنکەکانى ئەو شارە دەنگیدا و لە پەیامێکدا داواى لە خەڵکى شارەکە کرد بچن بۆ دەنگدان و دەنگ بدەن و لیستێکى نوێ تاقى بکەنەوە بۆ ئەوەى خزمەتیان بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانوونی یهكهمی 2023، هیمداد شاهین، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگی دا و داوای لە هاووڵاتییان کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکات کە دەنگ بدەن و لیستێکی نوێ تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی خزمەتییان بکات.
ئەوەشی خستە روو، خەڵکێکی زۆر زۆر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن. دەشڵێت، "دڵنیام خەڵکی کەرکوک بڕیارە راستەکە دەدەن و دەنگ دەدەنە لایەنێک کە خزمەتیان دەکات".
هەر ئەمڕۆش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هاتوچۆ لەناو کەرکوک ئاساییە و پڕۆسەى هەڵبژاردن بە باشترین شێوە بەڕێوە دەچێت و بنکەکان قەرەباڵغن و سات بە سات رێژەی بەشداریکردن لە زیادبووندایە.