دوای ئاگربەست
زانا توفیق بەگ
2019-10-18   1466
بێگومان جێبەجێکردنی ئەو ئاگربەستەی نێوان (مایك پێنسو ئەردوگان) تا چ ئەندازەیەك لەبەرژەوەندی کوردەکانی رۆژئاوادایە ئەمە ئەو پرسیارە جدییە کە پێویستە لەخۆمانی بکەین بۆ وەڵام دانەوەی ڕەهەندەکانی پشت ئەم پرسیارە پێویستیمان بە لایەنە شاراوەکانی ئەم رێکەوتنەی نێوان تورکیا و ئەمریکا وە گەنگەشەکردن و تەفسیڵاتی جێکەوتەکانی دوای کشانەوەی هێزەکانی (هەسەدە) بۆ سەر سنوری رۆژئاوا دروست کردنی پشتێنەیە کی ئەمنی بە درێژی ( ٣٢) کم لە ناو قووڵایی ئەو ناوچانەی کە دەکەوێتە ایدارەی خوسەری رۆژئاوا وە چی کاریگەریەکی خراپی بۆسەر پرۆسەی بەڕیوەبردنی ئەو ناوچانەی دەبێت کە ئیستا (هەدەپە) و کورد بەشێوەیەکی گشتی حاکمی رەهان تیدا.
بەداخەوە هە موو ئاماژەکان وای دەردەخەن کە پشتی ئەم رێکەوتنەی نیوان تورکەکان و ئەمریکا خاڵی لاوازی برتییە لە پاشەکشەی هێزە کوردیەکان کە لە ماوەی ڕابووردوودا خاڵی ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەمریکا بووە. بەتایبەتی لە چەک کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رادەستکردنی چەکەکانیان بە هێزەکانی تورکیا و لەباربردنی ئەو کانتۆنانەی کە بۆ بەریوەبردنی ناوەخوی ایداری دروست کرابوون . لەدوای دەست پێکردنی ئۆپراسیونی هێزەکانی تورکیا بۆ ئەو ناوچانەی کە هێزە کوردیکانی لیە ئەوەی لە ماوەی رابووردوودا لە دانیشتنە نهێنی و ئاشکراکانی نیوان تورکیاو ئەمریکا بەدەستی نە هێنا بوو ، تورکیا لەم ئاگر بەستەدا بەدەستی هێنا. بە تایبەتی کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆسەر سنور، دروست کردنی ناوچەی ئارام بە سەرکردایەتی هێزەکانی تورکیا بەبێ لەبەر چاوگرتنی هێزە کوردێکان . تەنها دەستکەوتێك بۆ هیزە کوردییەکان برتیە لە ڕاگرتنی ئوپراسیونەکە بۆ ماوەیەکی دیارکراو کەو ئەویش (٥) رۆژە بەبێ ئەوەی لە بەرامبەر ئەم پاشەکشەی هێزەکانی (هەسەدە) هیچ دەستکەوتێکی سیاسی بۆ داهاتووی کورد بەرجەستە کرابیت ئەوەی من دە یبینم برتییە لە جورێک لە خۆبەدەستەوەدانی هێزە کوردیکان ئەگەر رازی بوون بە ناوەرۆکی ریکەوتنەکەی تورکیا و ئەمریکا.
هەندێ لە چاودێرە سیاسێکان دەڵێن سینارێو دووهەم لە دوای ڕێکەوتنەکە بە جورێکی تر دە بێت دەلێن لە دوای پاشەکشی هێزەکانی (یەپەژە) جارێکی تر ڕۆڵێکی گەورەتر ئەدرێتەوە بە هێزە کوردیەکان وە هاوکاری سیاسی لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوام دە بێت چۆنکە زیاتر لە جارێك (مایك پێنس) لە لێدوانەکەی دا ئەم ی دووپات کردەوە هاوکات سەرۆک (ترامپ) ئەو رێکەوتنەی بە دەستکەوتێکی مرۆڤایەتی لەقەڵەم دا پێ دەچێت بە شێوەیەکی ناراستەخۆ ترامپ گۆڕانکاری بەسەر بریارەیەکی خۆیدا هێنا بێت بیەوێت جارێکی تر جورێك لە متمانەو باوەڕ لەگەل هێزە کوردێکان دروست بکاتەوە لە داهاتوودا.
تابلۆی سییەم زور لە شرۆڤەکاران لەسەری کۆکن دە لێن لە دوای پاشەکشەی هێزە کوردییە کان بۆ ئەو ناوچانەی کە بۆیان دیارکراوە ڕووسیا داوا لە هێزەکانی تورکیا دەکات بۆ چوونە دەرەوەیان لە سنورەکانی سوریا بە هاوبەشی دەوڵەتی سوریا وە شوین گرتنەوە هێزەکانی سووریا لەوناوچانەی کە دەسەڵاتی خۆسەری رۆژئاوای تێدایە وە گەڕانەوەی هێزەکانی (یەپەژە) لەناو یەکە سەربازەکانی حکومەتی سووریا بەسەرپەرشتی رووسیا هەرچەندە ئەم بۆچوونەیان زۆربەی چاودێرانی سیاسی لەسەری کۆکن بەڵام ئەگەر سەیرێکی مێژووی داگیرکاری هێزەکانی تورکیا بکەین لەهەر شوێنك بەنیازی داگیرکاری مۆنۆپۆلیان کردبێت لەدوایدا بە شێوەیەکی ترسناک بەجێان هێشتوە یان بەردەوام لەو شوێنانە ماونتەوە باشترین نمونە (قبرس) لەگەل (هەرێمی کوردستان) کە هەتا ئێستا بە بیانوو مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بەردەوام شەرعێتیان بەخویان داوە بۆ مانەوە واتە دە مەوێت بڵیم من وای نابینم تورکیا بەو شێوە خێرا و ئاسانە ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەتی سووریا بە ئامادەگی هێزە کوردییەکان.
ئەگەرچی هە موو ئەم رووداوانە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابووردوودا روویان دا کۆمەڵی ماناو دەلالەتی گەورەی دا بەدەستەوە بۆ برایانمان لە رۆژئاوا تەنانەت هێزە کوردیکانی هەرێم کوردستان پێویستە ئەم هێزانە جارێکی تر مراجەعەیەکی گەورە لەسەر جۆری پەیوەندیکان و شێوازی بەکار هێنانی میکانزمی دروست کردنی پەیوەندی لەگەل لایەنی بەرامبەردا بگۆرن ، بتوانن لە کارتێکی فشارەوە ببنە هاوپەیمانێکی ستراتیژی بەهێز لەسەر نەخشەی سیاسی وە خویندنەوەی واقیعی کەلتووری سیاسی ووڵاتی بەرامبەریان هە بێت بۆ ئەوەی لە هاوبەشێکی سەربازی ببنە بەشێك لە دروست کردنی بڕیار سیاسی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش چۆنکە ئەگەر هیزە کوردێکان بە هەمان نوڕمی پێشتر بەشداری هەر کارێکی سیاسی بکەن ئەوا جگەر لە بەکارهێنانیان وەکو سوودی تاک لایەن لە ئەنجامدا هیچ سوود و نرخێکی بۆ کورد نابێت.