پرۆسەی ئاشتی پەکەکە ترسی تورکیا لە ئایندەی 

زانا توفیق بەگ
  2025-03-19     124

چیرۆکی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەڕیتەوە بۆ دەسەڵاتی سەرۆکی کۆچکردو ( ئوزال) لە سالەکانی ١٩٩٢ ، کاتێک تورکیا لەگەڵ دەزگاکانی سەربازی و ھەواڵگریەکان لە ھەوڵدا بوون بەناوی پرۆسەی ئاشتی ھێزو دەسەڵاتی چەکدارەکانی پەکەکە سنوردا بکەن ،  بەجورێک لەڕێگای مناوەرە ی دیالۆگو ئاشتی دەیانویست پەکەکە لە چالاکی سیاسی وباڵی سەربازی لە قاڵب بدەن  .
ئەم مناوەرەھەواڵگریە بەردەوام بوو  تا کوشتنی (ئوزاڵ) دووبارەبوونەوەی لەژێر ناو و تایتڵی جیاوازدا لە قۆناغەکانی پێشتری سەرۆکەکانی تورکیە بەتایبەتی (مسعود یەڵماز و دینزبایکاڵ و تانسوچیلەل و نەجمەدین ئەربەکان و سلیمان دیمریل) تادەگات بە قەڵەمرەیی ئێستای تورکیا کە ئەردۆغانە . ئەم گەمە ھەواڵگریە  بەردەوامە ، لە جەوھەردا بریتیە لە چەکردنی پەکەکە و کۆتایی پێھینانی چاڵاکی سەربازی تواندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی لە ناو خاکی تورکیادا  تواندنەوەی شوناسی کوردەکانی باکور لە ناو بۆتەی فەلسەفەی ئەتاتورکدا.  ‌
ئامانجی  سیاسەتی تورکیا  لەم پرۆسەیەدا  بریتیە لە دووبارە نەبوونەوەی  ئەو ھاوکێشەی سیاسیەی عێراق و دروستنەبوونی ھیچ دەسەلاتیەکی خۆجیە  بۆ کوردەکانی باکوور و رۆژئاوا ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان . دروستنەکردنی دیفاکتویەکی سیاسی بۆ کوردەکانی باکوور و کاریگەری راستەخۆی بۆ پارچەکانی تری رۆژئاوا و رۆژھەڵات دەستنیشانکردنی سنوری کوردەکان لەناو دەوڵەتی تورکیا ووڵاتانی کولونیالستی کوردستانی داگیرکراو.
 تورکیا موکوڕە لەسەردروستکردنی پشتنیەکی ئارام لە ناوچەکانی  سنوری سوریا کە ئێستا پەکەکە لەڕێگای ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەسەلاتی تەواویان ھەیە لە ناوچەکەدا بەتایبەتی لە کوردستانی رۆژئاوا.  وە بڕینی ‌ھێڵی دەریایی  ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست بە ووڵاتانی خورئاوا  وە  ، ڕێگری لە فراوانبوونی دەسەڵاتی ئیسرائیڵ و بەتایبەتی سعودیە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ، وەناچارکردنی پەکەکە لە ناوچەکەدا بۆنزیکبوونەوەی لە تورکیا ودوورکەوتنەوەی لە ئیسرائیل ، بەتایبەتی کە چەندین جارە بەرپرسانی ئیسرائیڵ لەڕێگای وەزیری بەرگری بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ ئەوە دووپاتدەکاتەوە دەڵی ئەگەر کوردەکان دورزیەکانی سوریا داوای ھاوکاری لە ئیسرائیل بکەن بە ھەموو توانایەکیەوە ھیزەکانی ئیسرائیل بەرگریان لێ دەکات . دیدگای و تێڕوانینی  جولەکەکان وا دەرئەکەوێت کە پێداگری لەسەر ئەوە بکەن کە جارێکتر ڕێگە بە دروستبوونی سوریایەکی مەرکەزی و بەھێزو یەکگرتوو نەدرێت و بەتایبەتی بێدەنگی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ھەڵگیرسانی گلۆپی سەوزە بۆ کەرتبوونی ناوخۆی سوریا لەڕێگا ھاندانی کوردەکانی رۆژئاوا و درزیەکان و تایەفەی عەلەویەکان لە سوریادا،  ئەم بێدەنگیە  دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە نایانەوێت سوریایەکی بە ھێز لە ژێر ھەژموونی تورکیادا دروستبکرێ  لە ناوچەکەدا.  
ترسی تورکیا و نا ئارامی دۆغی ناوخۆی سوریا  بێ ھێزی (جەبھەی تحریر شا) وەکو سێبەرو ئەنتەرناتیڤی تورکیا  کێشەی ستراتیژی بۆ بەرژەوەندیەکانی تورکیا لە ئایندە دروستکردوە  .   چونکە  بەشێکی زۆری ناوەند ستراتیژیەکانی ئەوروپا بەتایبەتی ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە جورێکی تر گوزارشت لە لێکەوتە سیاسەکانی دوای ھاتنی ( احمد شەرع) دەکەن کە تورکیا بەشێوەیەک لە شێوەکان ھەست بە ھێمنی دۆغەکە ناکات ،   بەتایبەتی جوڵە سیاسیەکانی سەرکردایەتی ئێستای سوریا  نزیک بوونەوە لە بەشیکی زۆری ووڵاتانی عەرەبی  دۆغە کە بەئاڕاستەی پێچەوانەوە ھەنگاو دەنێت ،  بەتایبەتی لەدوای دروستبوونی چالاکیە سەربازیەکانی عەلەویەکان نزیک بوونەوەی دورزیەکان  لە   ئیسرائیل ، ھاوکات لە دوای سەردانی کردنی ( ئەحمەد شەرع) جورێک بی متمانەیان بەرامبەر بە دۆغەکە بۆ تورکیا دروست بووە ، کە دەکرێت لە داھاتوودا سوریا و سەرکردایەتیەکە لەژێر ھەیمەنی تورکیا نەمێنن بگەڕێنەوە بۆ باوەشی ووڵاتانی کەندا بەتایبەتی کە (شەرع) لە دایکبووی سعودیە لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی (الحدپ) زۆر بە ڕاشکاوی ئەوەی دووپاتکردوە کە بەشێکی یادگاریەکانی لەو ووڵاتەدایە خۆشەویستی بۆ ووڵاتی سعودیە ھەیە چۆنکە سەردەمی منداڵی ھەرزەکاری زانکۆ لەو تەواو کردوە ، بەشێکی زۆری چاودێرانی سیاسی دەڵێن تورکیا لە دڵڕاوکیدایە لە داھاتووی سوریا بەشێوەیەک لە شێوەکان ھەست بە نا ئارامی و سەقامگیری ناکات داھاتووی سوریا دا  .

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×