تورکیا وەکو براوەیەکی کاتی لە سوریا 

زانا توفیق بەگ
  2025-01-09     165

لە پاش کەوتنی سەرۆکی سوریاو ھەڵھاتنی بۆ ڕووسیا وە گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە بە پاڵپشتی تورکیا وەکو براوەی یەکەمی جەنگە کە، وە گوڕانکاری لە جیو سیاسی ناوچەکە بە ھاوکاری کۆمەلی گرۆپی چەکداری ئیسلامی کە پێشتر ئەم گروپانە بەشێکی کاریگەری ھەیکەلیەتی قاعیدەو جبھەی نوسرە و خەلافەتی داعشیان پێک دەھینا پاشان ناوکەیان گورا بۆجبھە تحریر شام بەھەمان منتاڵێتی و ئایدلۆژیای توندڕەوی ئیسلامی جاران.
پێناچێت خەونی تورکیا وەکو براوەی یەکەمی جەنگە کە بەردەوام بێت ، چونکە 
ئەو ووڵاتانەی کە پێشتر بەشێکی کاریگەرو دیزاینی نەخشەی شەڕەکانی سوریان ئامادە دەکرد  وەکو ئێران ، ئیسرائیل ، حیزباللە ، عێراق ، ئەمریکا ، ڕوسیا  لەم شێوازەی  ئێستا کە جبھەی تەحریری شام دەیەوێ سوریا پێ بەڕێوەببات ناڕازین ، وە بەرژەوەندیەکانیان کەوتۆتە مەترسیەوە ھەریەکێک لەو ووڵاتانەی کە لەماوەی چواردە ساڵی ڕابووردوو دا دەورێکی گرنگیان ھەبوو لە پێکدادانی  گروپە مەزھەبیەکانی سوریا ، بەتایبەتی  بۆ دروستکردنی ئاشوبی مەزھەبی لەنێوان کۆمەڵگای سوریی دا بەتایبەتی لە نێوان سونەو شیعە وە کورد و عەرەب وە دوزیەکاندا لە ئێستادا ئەو ووڵاتانە وەکو  روسیا و ئێران خۆیان بە دووڕاوی شەڕەکە دەبینن وە نەمانی بەشار ئەسەد و حیزباللە بە مەترسیەکی گەروە دەبینن  بۆسەر ئاسایشی وولاتەکانیان .
  نەخشەی داھاتووی ناوچەکە بەکۆمەڵی گورانکاری نوێدا تێ دەپەڕێ زۆربەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندە ستراتیژیەکانی ئەوروپاو وە لێدوانی بەرپرسانی ووڵاتی فەرەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ، ھەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەوتیەکی ئیسلامی توند ئاژۆ لە سوریادا رێگەپێدراو نیە . بەردەوام ئەوروپا پێداگری لەسەر مافی کەمینەکانی سوریا دەکاتەوە لەناو دەستوری نوێ سوریادا کە نابێت مافەکانیان پێشێل بکرێن بەناوی ئایدولۆژیا دینەوە ، وە سەرۆکی بەرێوەبردنی سوریا احمد شەرع بەردەوام لە ھە موو لێدوانەکانی دا دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە ناسنامەی سوریا دەولەتیەکی ئیسلامیە ھیچ ئاماژەیەکی بۆ ئاینەکانی تری جگە لە ئیسلام ناکات وە بەردەوام پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەستوری سوریا ھەتا سێ سالێکی تر زەحمەتە بتوانن ئامادەی بکەن ، وە بخرێتە بەردەوم ڕای گشتی سوریەکان جگە لەم ھەلوێستانە وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئێران لە خۆکۆکردنەوەدایە بۆ ئەو گرۆپ و ھێزچەکدارانەی  کە پێشتر لە سوریا بوون ئێستا ھەڵھاتوون وە ناتوانن پێگەی ناوچەیی و سەربازی خۆیان  بپارێزن بەھۆی لاوازی نەمانی پشتگیری دارایی و سەربازی ئێران بۆیان وە گەڕانەوە سوپای پاسداران لە سوریادا . بەتایبەتی چەکدارانی حیزباللە عیراقی و لوبنانی وە بەکارھێنانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی پەکەکە لە سوریا  ھەموو ئاماژە و لێکەوتەکان دەڵێن پێ دەچێ لە داھاتوویەکی نزیکدا دیسان ناوچەکە بە دۆخێکی ترسناکی شەرو پێکدادان گۆزەربکات ، لەنێوان عەلەویەکان و جبھەی تەحریر و ھەسەدە  جەنگ دروست ببێتەوە جارێکی تر خەونی سوپەر پاوەری تورکیا بەتاڵ بکرێتەوە ،  وە تورکیا وەکو براوەی یەکەمی ململانیەکان لە ناوچەکەدا تەنھا بۆ ماوەیەکی کاتی بێت ڕۆڵی میحوەری خۆی لە دەستبدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×