ھەوڵێکی یەکێتی بۆ گەڕاندنەوەی پەنجا بە پەنجا

زانا توفیق بەگ
  2024-06-24     339

لەدوای رووداوی ٣١ ئاب و لەدەستدانی زیاتر لە سەدا حەفتاو پێنجی خاکی کوردستان ، کە پێشتر لەژێر قەڵەنڕەوی یەکێتیدا بوو،ھاوکێشە سیاسیەکانی کوردستانی عێراق گوڕا یەکێتی لە زۆرینەوە کرا بە کەمینە وە پارتی بووە دەسەلاتی فراوان لە ناوچەکەدا، وە پایتەخت گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی پارتی . ئەمە خاڵی کۆتایی پێ ھێنانی دەسەڵاتی پەنجا بەپەنجای ھەرێمی کوردستان بوو لە نێوان پارتی و یەکێتیدا. 
یەکێتی ئەیتوانی لە نێوە ساڵەکانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ پێش دروستبوونی رووداوی ٣١ ئاب ھەموو دەسەڵاتو ھەیمەنی خۆی بەسەر پارتدا بچەسپینی وە قۆناغی ئاشتی یان نەشەر نە ئاشی لە بەرژەوەندی یەکێتی بوو. چۆنکە ھەولێری پایتەخت لە ژیر دەسەڵاتی سەربازو سیاسی خۆیدا بوو. دەیتوانی ئەوکاتە پارتی بکاتە کەمینەوە خۆی بکاتە زۆرینە  بەڵام ھاوکێشەکە گوڕا وە ٣١ ئاب قۆناغێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو بۆ پارتی ، وە گەڕانەوەی دەسەڵاتی پارتی لە ھەرێمی کوردستاندا وە کۆتایی پێھینانی دەسەلاتی پەنجا بە پەنجاو ، پێکھێنانی حکومەت و پەرلەمان بە زۆرینەک کە پارتی بڕیاری لەسەر ئەدا بەبێ یەکێتی .
لە رۆژی رووداوی ٣١ ئاب ھەتا ئێستا یەکیتی لە ھەولێکی گەورەدایە بتوانی جارێکی تر قۆناغی پەنجا بە پەنجا لەگەڵ پارتی دروستبکاتەوە وە لە ھەردوو سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان یەکێکیان بەبێ منەتی پارتی لای خۆی بێت . بەڵام واپێ ناچێت پارتی رێگە بدات ، جارێکی تر یەکێتی بتوانی یەکێک لە سەرۆکایەتیەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەنگی پەنجا بە پەنجا بەدەستبھێنی ، وە بەشێک لە دواکەوتنی ھەڵبژاردەکانی خۆلی شەشەمی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانیەی کە یەکێتی دەیەوێت لەڕێگای بەکارھێنانی پەیوەندیە قوڵەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و ھێزەکانی شیعە لە بەغداد لایەنی کەم لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێک لە سەرۆکایەتیەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات . بەبێ بەکار‌ھێنانی سازشکردن بۆ پارتی یان پێشکەش کردنی تەنازولات زیاتر بۆ پارتی لەناو دەزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا . 
ھەموو ھێزەکانو بەشێکی گەورەی نوخبەی سیاسی ، بروایەکی تەواویان بەو فاکتە ھێناوە کە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەژێر ھەیمەنی ووڵاتیەکی وەکو ئێراندایە وە بەشێکی گەورەی دەزگاکانی بەڕیوەبردن و دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە ناو عێراقدا دەگەڕیتەوە بۆ ئێران لە مەتبەخی سیاسی ئەو ووڵاتە  ڕەنگڕێژی بۆ دەکرێت ،رێژەی بەشداری دەنگدانو بەشداری کۆی ھێزە سیاسیەکان دەستنیشان دەکات ، بەتایبەتی  لەناو دەزگاکانی پەرلەمان و بەڕیوەبردندا تەنانەت کاریگەری ناڕاستەخۆی لە بەشێک لە بڕیارەکان دادگا دەکات . ھەر لەم ڕوانگەیەوە وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم جارە  ئەستەمە کە ھیچ ھێزێکی سیاسی نەتوانی پەنجا +١ بەدەست بھێنی وە نەخشەی سیاسی لە داھاتوودا دەگوڕێت، دەبێت بە حکومەتیەکی ئتیلافی حیزبی لەنێوان پارتی و یەکێتدا وە ئەگەری وەرگرتنەوە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ھەیە لە یەکێتی بۆ کاندیدیەکی پارتی بێت لە داھاتوودا.
ئایا کێ دەبێتە حیزبی براوە زۆرینە دەنگەکان ؟
ھەموو دیدگاکان باس لەوە دەکەن کە پارتی حیزبی براوەی زۆرینە دەنگەکان دەبێت . کە ئەمەش ھۆکارێکی زۆری ھەیە .
پارتی خاوەنی سەرکردایەتیەکی بەھێز و خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە ، خاڵی بەھیزی پارتی ھەمیشە تاکتیکی خستۆتە خزمەت ستراتیژەوە وە ھەمیشە پلانە یەکو دوو ھەیە  ، لە حالەتی دروستبوونی ھەر ئەگەرێکی پێشوەختە.
دەنگدەری پارتی ھەمیشە نەگورە خاوەنی قەواعیدێکی دیسپلینی تۆکمەیە  ، ملکەچی ھەموو بڕیارێکی سەرۆک و سەرکردایەتیە ھاوکات پارتی ئەزموونێکی گەورەی لە بەڕێوەبردنی ووڵاتی ھەیە چۆنکە لە ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ دەسەڵاتی تاک حیزبی ھەبووە لە بەڕێوەبردنی وولاتدا.
ھەمیشە کەلتوری بارزانی نەمر یاریدەرێکی گەورە بووە بۆ سەرکەوتنەکانی لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا وە پارتی توانیوێتی سودێکی گەورە لەو کەلتورە سەرۆک بارزانی نەمر ببینێ .
پارتی توانیەوێتی بەشێکی زۆری دینە جیاوازەکانی وەکو مەسیحی و کلدان و یەزیدی و تورکمان پارێزگاری لێبکات وە خزمەتیان بکات بیکاتە دەنگدەری خۆی.
ھەموو ئەمانە کۆمەڵی ھۆکاری نێودەلەتی بۆنتە فاکتەریکی گرنگ بۆ پارتی کە ھەمیشە حیزبی زۆرینەو براوەی ھەڵبژاردنەکان بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×