ئایا هەڵبژاردن لەکوردستاندا زیادەیە یان پێویستە؟ 

زانا توفیق بەگ
  2023-04-17     498

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا   کردنەوەی دەرگایەکی ترسناکو ،  کوشتنی خەونو هیوایەکی گەورەیە  ، لەناو تاک بەتاکی کومەڵگای کوردیدا.
پێوەرەکانی پڕوسەی هەڵبژاردن لەناو زۆربەی زۆری گەڵانی دنیادا ئامانج لە ئەنجامەکەی بریتیە لە کومەڵی گۆڕانکاری جەوهەری بونیادی . هاوکات  هێنانە دی خەونەکانی نەوێ نوێ وە بەدیهێنانی کۆمەلێ دەستکەوتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و مەدەنیە . پاشان دروستکردنی فەزایەکی ئارامو خۆشگوزەرانی لەسەر هە موو ئاستەکانی ژیانی جڤاتی گشتی  کۆمەڵگا. 
لە هەرێمی کوردستان لەدوای پێنج هەڵبژاردن زۆربەی هێزو گروپە سیاسیەکان، هیچ هیوایەکیان بە پڕۆسەکە نەماوە  تەنانەت ئەندام و کادروبەرپرسەکانی حیزبەکان بەگشتی.
بۆ ڕووچونە ناو هۆکارەکانی بێ ئومێدی خەڵکی کوردستان لە پڕوسەی هەڵبژاردن ،تەنانەت خودی ئەندامانی حیزبە سیاسیەکان بریتیە لەم فاکتەرانەی خوارەوە .
ئەگەر  هەڵبژاردن لە زۆربەی ووڵاتاندا بۆ گوڕانی بنچینەی چالاککردنی سەندیکاو دەسەڵاتی چوارەم و پرۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت ، یان هێنانە پێشەوەی کۆمەڵی فیگەری سیاسی نوێ بێت . ئەوا لە کوردستاندا ئەم پڕۆسەیە پێچەوانەی هەموو نوڕمە نێودەوڵەتیەکان.  وە  بەردەوامی دانە بەهەمان دۆخی پێشترو دووبارە بوونەوەی هەمان فیگەرە سیاسی کۆنە لە ناو سیستەمی سیاسی هەرێم. 
هیچ پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن لە دنیادا بەبێ گوڕانکاری کۆمەڵایەتی و چالاککردنی دەزگا مەدەنیەکانی مەحاڵە. چونکە هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن ئەگەر ئامانجی دروستکردن و بەهێزکردنی چوارچێوەیەکی مەدەنی نەبێت بۆ کۆمەڵگا ئەوا جگە لە خەیاڵ پڵاویەکی بێ ناوەڕۆک هیچی تری لێ سەوز نابێت .
لە کوردستاندا هەڵبژاردن تەنها  مانۆڕیەکە بەمەبەستی   نیشاندانی چەمکی دیموکراسی پرنسیپەکانی دەوڵەتیەکی مەدەنی هاوچەرخ ،  بۆ ووڵاتانی  خاوەن هێزی جیهانی بەرژەوەندیخوازی ئابووری و سەربازی.  بە کوردیەکەی هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی موزەیفە بۆناوخۆ وە بەردەوامیدان بەپڕۆسەکە لەپێناو مانەوەی دەسەڵاتی سیاسیە بەهەمان شێوازی فوڕمی سیاسی ڕابردوو. 
 ئەگەر کۆی گشتی هێزو پلاتفورمە سیاسیەکان  بیانەوێ  هەڵبژاردنیەکی ڕاستودروست بە ئەنجام بگەیەنن ئەوا دەبێت بڕوایان بە ئەنجامو لێکەوتەکانی هەبێ. چونکە تاکە دەزگای چاودێری کە بەرهەمی هەڵبژاردنە  زامنی مانەوەی دەسەڵات و متمانەیە  بە پڕۆسەکە  .
  دروستکردنی متمانەی دەنگدەرو بڕوابوون بە پڕۆسەی هەڵبژاردن  یەکێکە لە فاکتەرە بەهێزەکانی سەرکەووتنی هەڵبژاردن لە کوردستاندا کە ئێستا ئەم لایەنە لاوازترین ئەڵقەی پرۆسەکەیە چونکە دەنگدەری کورد بڕوا و متمانەی بە ئەنجامەکانی نەماوە  .هاوشان کۆی گشتی هەموو بزاوتە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریەکان لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردندا نین تەنانەت هەندێ گرۆپ و نووسەر پرۆسەکە بە زیادە دەبین لە کوردستاندا . چونکە لە بنچینەدا  بەشداریەکی جدی و هاوتەربیان نیە وە بەشێکنین لە پڕوسەکە . چونکە سەرکەووتنی هەڵبژاردن بەبێ کۆدەنگی وبه شداری واقعی گروپ و ڕێکخراو نوخبەی ڕۆشنبیری مەحاڵە بڕوابە ئەنجامەکەی بکرێ .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×