سیاسەتی پیاهەڵدان یان پێوانەیی 

زانا توفیق بەگ
  2023-04-11   

دووچەمکی زانستی سیاسی گرنگ هەن  لە فەلسەفی سیاسیدا کە بە هەند و گرنگ وەرگیراون . ئەوانەش  بریتین لە ( زانستی سیاسی وەصفی یان معیاری ) ئەم دووبنەما زانستیە لە کایەی فەلسەفی سیاسیدا ڕۆڵێکی هێجگار گەورە و پڕ لە جەدەلی فەلەسەفیان  هەیە بۆ پێناسە کردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە دەکەونە ژێر کاریگەری ئایدۆلوژیایەکی سیاسی یان دین و مەزهەبی دیاریکراو. 
یەکێک لەو فەیلەسوفە بیرمەندانەی کە زۆربەووردی باس لەو جڤاتانە دەکات کە هەمیشە لە ژێر دۆگمای ئایدولۆژیاو و دین و حیزبدا ناتوان تێبپەڕن . ئەویش تێزەکانی فەیلەسوف ( هانا ئارنێتە) ئەم بیرمەندە ئەلمانیە لە ساڵەکانی شەست و حەفتادا زۆر بەووردی لە ژێر کاریگەری قوتابخانەی هایدگەرەوە باس لە تێپەڕاندنی تاک دەکات ، لە دۆگمابوون لە بیروباوەڕیەکی سیاسیو ئایدۆلوژی دیاریکراو لەناو جڤاتی کۆمەڵایەتیدا . وە دوورکەوتنەوە لە گوتاری وەصفی سیاسی لە ناو کایەی سیاسیدا . وە هەوڵدان بۆ دروستکردنی پرۆژەیەکی ڕەخنە گرانەی پڕ گومان و پرسیار لە بەرامبەر هەموو کایە سیاسی و کۆمەلایەتی و کەلتووریەکاندا ، وە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا دوور لە ستایش و پیاهەڵدان لە بەرامبەر نوخبەیەکی؟سیاسی دیاریکراودا.
گرنگە بزانین ئێمە وەکو کومەڵگای کوردی لە نێوان کام لەم دوو چەمکانەداین . نووسەرو ڕۆژنامەنووسانی ئێمە دەکەونە کام لەم دوو چەمکی سیاسیەنە.   پرسیاروگریمانەکانیان لەکام بزاوتی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بۆتەهۆکاری گۆڕانکاری بنچینەی.  وەکو هانا ئاڕنێت دەلێ کامانەن ئەوچالاکیە سیاسی و جڤاتانەی کە پێویستە لەناوپڕۆژەکانی ڕۆشنبیرانی ئێمەدا هەبن ، بۆ دروستکردنی پرسیارو گۆمان؟
لە هەرێمی کوردستاندا بابەتێک بەدی ناکەیت کە ناوی پرۆژە یان نووسین یان شرۆڤەکاری پێوانەیی بێت . هەموو ئارگۆمێنتەکان دەچنە چوارچێوەی سیاسەتیەکی وەسفی دیاری کراو بۆ پرۆژەیەکی حیزبی یان کەسی . بەبێ ئەوەی ڕێگا بدرێ بەدروستکردنی فەزایەکی هەمەچەشنی ئازادانە بۆ ئالۆگوڕکردنی بیروباوەڕە جیاوازەکانو  تێپەڕاندنی دۆگمای سیاسی یان بیروباوەڕی تۆتالیزمی حیزبی ، وە دروستکردنی فەزایەکی گشتی کە توانای ووتنی ڕاستی  ڕووداوەکانی هەبێ . لەسەر بنەمای پێوانەیی سیاسی نەک پیاهەڵدان و چاوداخستن لە بەرامبەر ڕاستیەکان.
 هەرلەم ڕوانگەیەوە دەمەوێ ئەو جیاوازیە گرنگەی نێوانی ئەم دووچەمکە بە کورتی و پۆختە بلێم ،لەنێوان  فەلەسەفی سیاسی  پێوانەی کە ڕوحی فەلسەفەکی بریتیە لە ڕەخنە و پرسیار لەسەر هە موو دیدگاکانو ئایدۆلوژیا جیاوازەکان ،  وە هیچ کارێکتەرو بیروڕایەکی سیاسی لا پیرۆز نیە . بەڵام بە پێچەوانەی زانستی فەلسەفەی  سیاسی وەسفیدا ، کە ئێستا زۆربەی ڕۆشنبیرانی کورد پەیڕەوی دەکەن جگە لە ملەکەچ بوون بۆ ئایدۆلۆژیایەک هیچ چالاکیەکی گشتی هەمەچەشنی  جیاوازیان نیە وە لەگەڵ فاکت و ڕووداوە سیاسیە ئانێکاندا هەلسوکەووت دەکەن وە پاساوی نا زاستی بۆ هەموو کردە سیاسی و کومەڵایەتی و کەلتوریەکان دەهێنەوە بەشێوەیەکی نا واقعی و بەبێ هەلسەنگاندنیەکی زانستی  .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×