ئەوەی ژێربەڕەی خستە سەربەڕە 

زانا توفیق بەگ
  2023-01-16   

لە پەڕاوێزی ووتارەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەبارەت بە کێشە هەڵواسراوەکانی یەکێتی و پارتی و بەتایبەتی تیمی یەکێتی لە حکومەتدا . زۆر بە ڕاشکاوانە هەموو بابەتەکانی هێنایە سەربەڕە .
دیارە دۆخەکە مەترسیدارە چونکە یەکەم جارە بە شێوەیەکی فەرمی و ڕاستەخۆ سەرۆک وەزیران ئاڕاستەی تۆمەتی بە هەدەردانی داهاتی شاری سلێمانی و نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورێیەکانو  داهاتی نانەوتی لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە مونوپۆڵ دەکرێ.لە ناوەڕۆکی بەلاغی فەرمی بەڕێز مەسرور بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای داخستنی دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکارجافیان کردوە . کە ئەمە زەنگێکی ترسناکە، چونکە تاوانی تیرۆرکردن لەسەر هەر هۆکاربێ دەرئەنجامەکەی بۆ ناو ناوبانگی هەرێمی کوردستان زۆر خراپە بەتایبەتی لە شارێکی وەکو هەولێر کە زیاتر لە پێنج سەد نوێنەرایەتی ووڵاتانی جیهانی تێدایە .
بەشێکی تری کێشەکە بریتیە  لە نەمانی گوتاری سیاسی یەکگرتوو لەناو خودی یەکێتیدا  چونکە هەر هێزیەکی سیاسی ئەگەر تووشی لێکترازانی ناخۆی ببێتەوە ناتوانی بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی بەشداری هیچ پرۆسیەکی سیاسی و ئیداریدا بکات. 
 بەشێکی تری  کێشەکە پەیوەندی بە  هەڵبژاردنی داهاتووە هەیە.  چونکە لەم دۆخەی ئێستای یەکێتیدا وا چاوەڕوان دەکرێ نەتوانی پاڕێزگاری لە ڕێژەی کورسیەکانی ئێستایان بکەن. ئەگەرەکان وا پێشبینی دەکرێ ، کە نەتوانن لە شەش کورسی زیاتر مۆسگەربکەن. وە ڕۆژلەدوای ڕۆژ هێزی جەماوەری یەکێتی ڕووی لە داڕمانە چونکە لەناوچەی سلێمانی جگە لە قەیرانی ئەمنی ئاستی بژوێ خەڵکی بەجورێک خراپە هیچ کەس ولایەنێک ڕازی نیە لە دەسەڵاتی یەکێتی لەم ناوچەیەدا.  
بژاردەکانی بەردەم یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ پارتیدا جگەلەوەی دەبێت کۆی گشتی داهاتەکانی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بکات چونکە بەڕێز مەسرور بارزانی لە ناوەڕۆکی روونکردنەوەکانی موکوڕە لەسەر ئەوەی کە نابێ داهاتی ناوچەکانی سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە قورخ بکرێ دەبێ شەفاف ئاشکرابکرێت بۆ حکومەت هاوکات  بژاردەی دووهەم دەبێت داوا لە حکومەتی عێراق بکات کە ئیدارەی سلێمانی بکات .لە هەردوو حاڵەتەکەدا یەکێتی ناتوانێ چارەسەری قەیرانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بکا ئەگەر ئیرادەیەکی یەکگرتووی خاوەن بڕیاری سیاسی بەهێز لەناو سەرکردایەتیەکەیدا دروست نەکا وە دەستێوەردانی دەرەکی لەم کێشەیەدا دوورنەخرێتەوە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×