پەرلەمان لە نێوان درێژکردنەوە و پێشێلکاری یاسادا

زانا توفیق بەگ
  2022-10-08   

ڕەنگە گرنگترین فەشەلی دەزگای تەشریعی لە هەرێمی کوردستاندا درێژکردنەوەی خولی پەڕلەمانی بێ ، بەبێ هیچ پاساوێکی یاسای یان شەرعی ، وە پێشلکاریەکی دەستوری گەورەیە بۆ دەزگایەکی یاسادانەر کە خۆی شکوی یاسا بشکێنی بەمەرجێ کە بە دەنگی هاونیشتمان دروستکرابێ هێزی شەرعی لە گەلەوە وەرگرتبێ .
قۆناغ بە قۆناغ درک بەوە دەکرێت کە دەزگای پەڕلەمان لە کوردستاندا بۆتە ئاستەنگیەکی گەورە لەبەردەم گەشەی دیموکراسی و ئازادیدا .  ئەو یاسایانەی کە پەڕلەمان تەشریعی دەکات جگە لە چەسپاندنی  سیستەمێکی خراپی بەڕێوەبردن و یاسایەکی فشوڵ هیچ خەونێکی تری لێ سەوز نابێت .
 پەڕلەمانی کوردستان خاوەنی ئیرادەی یاسای خۆی نیە وە ناتوانی وەکو چاودێریەکی یاسای بەسەر دەزگاکانی جێبەجێکردنەوە ڕۆڵی یاسای خۆی بگرێت ،  بڕیاردان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە توانای  سەرۆکایەتی دەزگای پەڕلەمانی کوردستاندا نیە ، چونکە نە دەستەی سەرۆکایەتی نە ئەندامانی پەڕلەمان خاوەنی کارێکتەری مەعنەوی و  ئیرادەی خۆیان نین.
               
درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان بە هاوبەشی هەرسێ کوتلەی پەڕلەمانی  ، بەپێێ یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێچەوانەی یاسایە ، جگە لە هەندێ  حاڵەتی نائاسایی نەبێت  کە دەستوری عێراقی و یاسا ڕێگەی پێداوە . بۆ نمونە (قوەی قاهرە) یان ڕاگەیاندنی شەڕ نێوان دوو دەوڵەت یان دروستبوونی کاریسەیەکی سروشتی یان هەر حاڵەتێکی تری وەبا‌و کە ڕێگربێت لە هەلبژاردن لە کاتێ تەواوبوونی تەمەنی یاسای پەڕلەمان . ناکرێت ئەندامانی پەڕلەمان بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی خۆیان بەن لەکۆبونەوەیەکی نائاسایی پەڕلەمان بەبێ ڕێزگرتن لە ئیرادە گەل وپڕۆسەی دیموکراسی تەنها لەپێناو بەردەوامیدان بە وەرگرتنی مووچەو دەڕماڵە دارایی ئیمتیازاتی خانەنشینی .
ئاسەوارەکانی درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان بەبێ پاساوێکی یاسای کۆی گشتی دەزگاکانی یاسادانن لە کوردستاندا ،  دەخاتە ژێر گومانە وە مەشروعێتی دەزگاکانی یاسادانن و سەرۆکایەتی هەرێم  لە دیدگای ووڵاتانی دیموکراسی ووڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی  لاوازتر دەکات کە ئەمە کاریگەری بۆسەر بنکۆلکردنی گەشەی ئازادی و سەروەری یاسا  و بێ متمانەی هاووڵاتی بەرامبەر بە دەنگدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن کاڵتر دەکاتەوە ، کاریگەری لەسەر ئایندەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دروست دەکات جگەلەوەی کە  متمانەی هاونیشتمان لەبەرامبەر دەزگای تەشریعی لاوازتر دەکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×