لەدوای دەرکردنی مەرسومی سەرۆکی هەرێم بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ، کە دەکاتە 1/10 /2022 هەندێ هێزی سیاسی لە چەند بەلاغێکدا ، داوای دواخستنیان کرد ، بە پاساوی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیون هاوکات گوڕانکاری لەدەستەی سەرۆکایەتی کۆمسۆن وە بانگەشەی ئەوەیان کرد ، کە پابەند نابن بە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەوە.
دەمەوێ لێرەدا هەندێ سەرنج بخەمە ڕوو لەسەر هەندێ هێزی سیاسی یان ئیسلامی ، کە ئاستەنگ دەخنە بەردەم پڕۆسەی هەلبژاردن وە نایەوێ لەو واقیعە تێبگەن کە ڕێژەی دەنگەکانیان کەمی کردوە .
لە جیهاندا هیچ هێزێکی سیاسی نادۆزیتەوە کە بەدواداچوون نەکات ، بۆ ڕێژەی دەنگەکانی ، یان لایەنی کەم هەوڵی ئەوە بدا بزانی هێزی جەماوەری حیزبەکەی لەچ ئاستێکدایە ، بۆ چارەسەرکردنی کەم کوڕێکانی ، تا لە تڕێمی داهاتووی هەڵبژاردندا بتوانێ کێرفی دەنگەکانی زیاد بکات . ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەر کردنە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێ کە پێداگری دەکەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەڵبژاردن باقی هێزو گروپەکانی تری سیاسی لە پەلەقاژییەی دواخستنی ڕۆژی هەڵبژاردنن لە ڕێکەوتی دیارکراودا . ،
یەکێتی نیشتمانی کوردستان موکڕە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن چونکە لە هەندێ سەرچاوەی نافەرمیەوە باس لە وە دەکرێ ، کە ڕێژەیەکی زۆر دەنگەکان لە ئەگەر هەڵبژاردندا دەچێت بۆ نەوەی نوێ و پارتی ، وە خۆری یەکێتی لە ئاوابووندایە لە زۆنی سەوزدا وە کەم بوونەوەی دەسەڵاتی سیاسی یەکێتی لە ناوچەی سلێمانی و دەروبەردا یەکسانە بە نەمانی دەستبەسەراگرتنی داهاتی سلێمانی و کەم بوونەوەی هێزی سەربازی یەکێتی و لاواز بوونی پێگەی سیاسی لە ناوخۆ و هەرێمایەتی دا .
لێکەوتەکانی دواکەوتنی هەڵبژاردن و بەشدارینەکردنی قەلەمڕەوی یەکێتی لەترسی کەمبوونەوەی دەنگەکان ، کاریگەریەکی نەگەتیڤی بۆسەر سومعەی سیاسی و کۆی دامەزاوەکان هەرێم دروستدەکات بەتایبەتی لەسەر ئاستی ووڵاتانی دیموکراسی و ئەورپادا .
لەناۆخۆی کوردستان تاکە هەناسەیەک بۆ داهاتووی هاونیشتمانی ، بریتیە لە سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئاڵوگوڕی دەسەڵاتی سیاسی و باشترکردنی دۆخی ئابووری و سیاسی ، کە مافێکی سروشتی خەڵکە وە هەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی لێسەندنەوەی ئەو مافەی هاونیشتمانی وە ڕێگری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن هەر هێزگەلێکەوە بێت . واتای چوونە دەرەوەیە لە گەمەی دیموکراسی و سیاسی ، وە دروستکردنی کەڵکەڵەی دیکتاتوری لەناو دەسەڵاتی سیاسیدا ، هەر بۆیە لەم دیدگایەوە دۆڕاندن باشترین بژاردەیە لە هەڵهاتن بۆ ئەو هێزانەی کە دژی پڕۆسەی هەڵبژاردنن .