دو موسڵمان، دیموكراسیان گڕتێبه‌ردا!
لوقمان غه‌فور
2019-08-15   1643
هه‌ریه‌ك لهئیلهان عومه‌ر ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌سه‌ر ویلایه‌تی مینیسۆتاو ره‌شیده تالیب له‌سه‌ر ویلایه‌تی میشیگان، شه‌قێكی توندیان له‌دیموكراسی هه‌ڵداو دواتریش به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان گڕیان تێبه‌ردا!
ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌م دوو خانمه موسڵمانه له ئه‌مریكا خوڵقاندیان، وایكرد بۆ هه‌تا هه‌تایه موسڵمان چانسی ئه‌وه‌ی نه‌بێت پێ بخاته‌وه ناو كۆنگرێس. كه من ئومێدی گه‌وره‌م ئه‌وه بوو له‌دوای ئه‌مانه‌وه ئیتر ئه‌و ده‌رگا ئاڵتونییه به‌رووی هه‌موو موسڵمانێكدا بكرێته‌وه نه‌ك بۆ گۆنگرێس، به‌ڵكو بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران و ته‌نانه‌ت جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دوور نه‌ڕۆین بۆ ناو وه‌زاره‌ت و ده‌زگا هه‌واڵگرییه گه‌وره‌كانیش. به‌ڵام به‌داخه‌وه موسڵمان له‌م ئه‌زموونه به شكستی هاته ده‌ره‌وه. ره‌نگه من و زۆرێك پێمان ناخۆش بێت، به‌ڵام هه‌قیقه‌تی ئه‌م قۆناغه پێیوتین ئه‌م دوو خانمه ئه‌م ئه‌زموونه گه‌وره‌یان مراند.
ئیلهان عومه‌ر كاتێك ساڵی 1992 به عهللاگهیهك جله‌وه، له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا لهسۆماڵهوه رووده‌كاته ئه‌مریكا، هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵی له‌وه‌دا كۆده‌بێته‌وه كه كارێكی ده‌ستكه‌وێت و ژیانی باشتر بێت له‌و ژیانه‌ی كه هه‌یبوه له سۆماڵ. وێرای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌زموونێكی كه‌می سیاسییه‌وه له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌رگا ئاڵتوونییه‌ی ئه‌مریكا، بهداڵانی دیموكراسیدا رۆیشت و كه‌وته ناو جیهانێكه‌وه كه ره‌نگه به‌خه‌ویش له ساڵی 1992 به‌مێشكیدا بهاتایه تووشی شۆكی ده‌روونی ده‌بوو.
سه‌باره‌ت بهرهشیده تالیب-یش هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌دایكبووی ئه‌مریكایه، به‌ڵام به‌هه‌مان عه‌قڵ و دیدگای كه‌سێكه‌وه لهئهمریكاو سیاسه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕوانێت كه له فه‌له‌ستین نیشته‌جێیه.
ئه‌وه‌ی منی تووشی ئهستۆنیش كردووه، ئه‌وه‌یه بۆچی من ماوه‌ی چوار ساڵه ده‌ژیم له ئه‌مریكا و نه‌چوومه‌ته ناو هیچ جومگه‌یه‌كی سیاسی، كه‌چی دركم به‌وه كردووه كه ده‌ستبردن بۆ دژایه‌تی جوله‌كه له‌ئه‌مریكا وه‌ك هێڵی سووره و نابێت به ئه‌نتی-جوو بناسرێیت. كه‌چی ئه‌م دوو خانمه دركیان پێ نه‌كرد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسانه ئه‌م دوو خانمه هێشتا له‌ناو منداڵدانی بیری شۆڤێنی عه‌ره‌بی و توندڕه‌وی ئیسلامی‌دا نه‌هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌وه ناچێت دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵا میدیاییه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ریان دروستكرا بێنه ده‌ره‌وه.
دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا دۆخێكی خراپیان هه‌یه به‌ده‌ست ئه‌م دوو خانمه‌وه. زۆرجار خۆیان ناكه‌ن به خاوه‌نی ڕا و بۆچوونه‌كانیان، زۆرجاریش له‌نێو ته‌نگه‌به‌ری هێرشی میدیایی و جووله‌كه‌كانی ئه‌مریكا ئاوڕ له هۆڵۆكۆست ئه‌ده‌نه‌وه و دڵنه‌واییان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكا و دنیا بڵێن ئێمه هه‌ڵه‌مان كرد ته‌نیا ئه‌مجاره له‌م هه‌ڵبژێردراوه خراپه‌مان ببورن.
جالییه‌ی جوله‌كه هێزێكی گه‌وره‌یه له ئه‌مریكا، هه‌ندێكجار بڕوایه‌كم له‌لادروست ئه‌بێت كه ئه‌م جالیه به‌هێزه پاڵپشت به بزنسمانه كریستییانه‌كانی ئه‌مریكا دارێژه‌ری به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئابورییهكهین، ئه‌وی دیكه ئه‌مێنێته‌وه ئه‌بێت جێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه و سیاسه‌تی خۆیانی تێدا داڕێژن به‌قازانجی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانیان.
له‌دواهه‌مین هه‌ڵوێستدا كه قورسترین هه‌ڵوێسته بۆ دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا و تووشی شڵه‌ژان و ته‌نگه‌تاوی كردوون و بووه هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان بنیامین نه‌تانیاهۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی 15ی ئۆگه‌ست-ی 2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسرائیل به‌ره‌سمی رێگه نادا ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن. به‌و پێیه‌ی ئه‌وان دژه- جوله‌كه‌ن و لێدوانه‌كانی پێشویان بۆنی دژایه‌تی و راسیستی لێدێت. هه‌روه‌ها ئیسرائیل نایشارێته‌وه كاتێك ئه‌وان داوای سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتووه ئه‌وان له داواكه‌یاندا بۆنی ئه‌وه‌ی لێهاتووه كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه كه گه‌شه بهپهرتكردن و نكۆڵی له شه‌رعییه‌تدان به ئیسرائیل بكه‌ن.
دیموكراسی تووشی رووداوی سه‌یرمان ده‌كات، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوو خانمه یه‌كێكه له‌و رووداوانه. ره‌خنه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئه‌م دوو ژنه له چ مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌كن، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی من پهلئههاوێت بۆ مه‌ودایه‌كی دوورتری ئایندهی سیاسی ئیسلامیی له‌سایه‌ی دیموكراتی ئه‌مریكا كه كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌روویدا كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دوو بوونه‌وه‌ره ئیسلامییه نه‌یانتوانی له‌یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا گره‌وه‌كه به‌رنه‌وه و وه‌ك ههشتپهل بچنه ناو ژیانی سیاسی ئه‌مریكاوه.
تێبینی: وێنەی ئیلھان عومەر لەگەڵ ئەردۆغان. ماوەیەک لەمەوبەر وەک پەرچەکردار دژی سەرۆک ترەمپ سەردانی ئەردۆگانی کرد. ھەرچەندە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە، بەڵام ئەمەش بۆ خۆی جێگەی تێبینییە..