ساڵی 2013، من و سۆزان-ی خێزانم له هۆتێل لالازار له سه‌رچنار-ی شاری سلێمانی، چاومان كه‌وت به "جینی لی" به‌رپرسی دیپلۆماتی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق، كه به‌تایبه‌تی له به‌غداوه هاتبوو بۆ بینینی ئێمه. له‌كاتی دهمهتهقێكهماندا وشه‌كانی زارم كه‌وته سه‌ر ئه‌وه‌ی لێم‌پرسی كه خه‌ڵكی كۆریای باكوره یان چینه، چونكه روخساری له‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌چوو. هه‌ستمكرد به نیگه‌رانییه‌وه وه‌ڵامیدایه‌وه و وتی باوكم خه‌ڵكی كۆریای باكوره، به‌ڵام من ئه‌مریكیم. ئه‌م وه‌ڵامه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو تا ئه‌و ساته‌ی كه گه‌یشتمه ئه‌مریكا له‌نهێنی ئه‌م هه‌ست و وه‌ڵامه تێنه‌گه‌یشتم.
ساڵی 2017 كچه پۆلیسێك له‌ده‌رگای ماڵه‌وه‌یدا بۆ كارێك، داوام لێ‌كرد بێته ئه‌مدیو ده‌رگاكه و له‌ده‌ره‌وه نه‌وه‌ستێت، چونكه كه‌شوهه‌وا زۆر سارد بوو، وه‌ك دۆخێكی فزولی وتم له‌وه‌ده‌چێت خه‌ڵكی توركیا یان ئیران بیت، وتی نه‌خێر ئه‌مریكیم، به‌ڵام دایكم ساڵی 1974 له تاجیكستانه‌وه هاتۆته ئه‌مریكا. بۆ درێژه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه مانگی ئۆگۆستی 2018 له رۆژنامه‌ی زه نیۆرك تایمز راپۆرتێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی دێڤد جێلس-م خوێنده‌وه له‌سه‌ر (ماستی چۆبانی)، به‌رهه‌مه‌كانی "كارگه‌ی ماستی چۆبانی" ئێستا یه‌كێكه له ماسته ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌مریكا و كێبڕكێكی هه‌موو كارگه‌كان ده‌كات. خاوه‌نی كارگه‌ی چۆبانی، حه‌مید ئۆلۆكایا به‌بنه‌چه خه‌ڵكی كوردستانی باكوره، به‌ڵام به منداڵی گه‌یشتۆته ئه‌مریكا. پێش 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م كارگه‌یه‌كی له‌دوای مایه‌پووچبوونی بزنسمانێكی ئه‌مریكی به كه‌لوپه‌له‌كانه‌وه به 3000 دۆلاركڕیوهتهوه. به‌ڵام ئه‌وكات ناوی "چۆبانی" نه‌بووه، ئه‌م به‌ناوی گونده كوردییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ناوی ناوه "چۆبانی".
كه لێشیان پرسی بۆچی؟ وتی له خۆشه‌ویستی دایكم كه به‌یانیان به شیری مانگاكانی ماست و په‌نیری بۆ دروست ده‌كردین، حه‌مید له چاوپێكه‌وتنه‌كه نه‌یشاردبۆوه، وتی: من ئه‌مریكیم، به‌ڵام باوك و دایكم كوردن.
جا ئه‌م چیرۆكه درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌تا هاته سه‌ر هێرۆ قادر ئه‌مین مسته‌فا كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵی-یه‌وه ساڵی 1976 به‌خێزانه‌وه رووده‌كه‌نه ئه‌مریكا، پێشتر وه‌ك كاربه‌رێكه‌ر له باڵێوزی ئه‌مریكا له پرتوگال بووه ئێستا بووه به باڵێۆزی ئه‌مریكا له بولگاریا، به‌ڵام من هه‌موو كورد دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه ئێستا له بولگاریا له هێرۆ بپرسن خه‌ڵكی كوێی، به‌دڵنیایی ده‌ڵێت:"ئهمریكم".
ئێستا له‌ناو ئه‌مریكا حه‌مید ئۆلۆكایا به‌ناوبانگتره له هێرۆ مسته‌فا، به‌ڵام حه‌مید ناڵێت كوردم، ئه‌و ئاماده‌یه به‌هه‌زاران دۆلار دۆنه‌یشن بكات بۆ ئاواره‌و لێقه‌ومانانی ئێزدی له شه‌نگال، به‌ڵام ئاماده نییه بڵێ "من كوردم". دڵنیام ئه‌م هه‌سته بۆ هێرۆ-ش راست ده‌ره‌چێت، خۆ هێرۆ دوێنێ نه‌چۆته دنیای سیاسه‌ته‌وه ئه‌و چه‌ندین ساڵه له كۆشكی سپی‌دا كارده‌كات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه چه‌ند جار مه‌له‌فی جینۆساید و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی كوردی جوڵاندووه؟! ئه‌مه ره‌خنه نییه له هێرۆ به‌ڵكو ئه‌مه سیستمی ژیانه له ئه‌مریكا. ئه‌مریكا رۆحی ناسیونالیستیت لێده‌سه‌نێته‌وه، رۆحی ململانێ و شه‌ڕكردنی ده‌ستكه‌وتی شه‌خسیت ئه‌داتێ له ئاكامی ئه‌و سیستمه‌ی كه فرسه‌ت بۆ هه‌موو ئینسانه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات. عاقڵ ئه‌وه‌یه پڕی پیابكات و بیبات. ئه‌وه‌تا هێرۆ له‌رێگه‌ی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی پچڕیویهتی پشتبه‌ستن به‌و سیستمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ی ئه‌مریكا بۆی دابینكردووه، هه‌ر له ته‌نیشت هێرۆ و حه‌مید-ه‌وه من خه‌ڵكی كورد-یش ئه‌ناسم هه‌فته نییه پۆلیس له‌سه‌ر تلیاك په‌لكێشی پۆلیسخانه‌ی نه‌كات، كه لێشی بپرسه خه‌ڵكی كوێیت، ئه‌ڵێت، ئه‌مریكیم.
ئه‌مه ئه‌و نهێنییه‌یه من زۆر سه‌رقاڵم پێوه‌ی، كه هه‌رچی په‌نابه‌ره به خۆرهه‌ڵاتی و خۆرئاوایی و ئاسیایی و ئه‌فریكی و ئه‌وروپاییه‌وه، ئه‌ڵێت:"من ئهمریكم" له‌وانه گه‌ڕێ كه به‌شه گه‌وه‌ره‌كه‌ی ژیانیان له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ربردووه و چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له ژیانیان ماوه له ئه‌مریكا به‌سه‌ریده‌به‌ن یان به‌سه‌ریان بردووه. ئه‌گینا زۆر ده‌گمه‌نه ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا چاوی كردبێته‌وه و له‌گه‌ڵ كه‌ڵچه‌ری ئه‌مریكا گه‌وه‌ره بوو بێت. لێی بپرسی خه‌ڵكی كوێی؟ نه‌ڵێ، ئه‌مریكیم.
به‌ڵام من له كۆتایی ئه‌م نووسینه‌دا ئه‌مه بۆ دوو هۆكاری ده‌گێڕمه‌وه: یه‌كه‌میان، په‌یوه‌ندی به‌و فرسه‌ته گهوهرهیهوه هه‌یه كه ئه‌مریكا به‌درێژایی مێژوو بۆ كۆچبه‌ری ده‌سته‌به‌ركردووه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تی بزنس، سیاسه‌ت، خوێندن. ئه‌م هۆیه زۆر رێی تێده‌چێت ئه‌وه‌تا كارگه‌كه‌ی حه‌مید ساڵانه بایی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ماست ئه‌فرۆشێ كه خۆی به 3000 دۆلار كڕیویه‌تی. دوومیان، بۆ ئه‌و كێبڕكێ و ململانێی و كۆنفلێكتهی نێوان سپی پێسته‌كانی ئه‌مریكا و نێتیڤ ئه‌مریكاییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌مێژه ئه‌وه‌ی هاتۆته ئه‌مریكا خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌مریكا زانیوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه سپی پێسته‌كانی ئه‌وروپا كه له سه‌ره‌تای هه‌زار و پێنج سه‌ده‌وه رویان كردۆته‌وه ئه‌مریكا ئیتر كه‌وتونه‌ته ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه ره‌سه‌نه‌كان و ئه‌م كێبڕكێیهش درێژه‌ی هه‌بووه شه‌پۆل دوای شه‌پۆلی په‌نابه‌ر بۆ ئه‌مریكا، به‌دوای ئه‌واندا كێبڕكێی نێوان ره‌شپێسته ئهفریكان – ئهمریكانهكان و سپی پێسته‌كان و تا ده‌گاته ئاسیایی و سپی پێسته‌كان.