ئه‌مڕۆ 1ی ئه‌پرڵ مامۆستا میكایل دریدا داوای راپۆرتێكی خێرای كرد له‌سه‌ر هه‌ر رووداوێكی مێژووی كه له ئه‌مریكا رویدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تی دوو رۆژی پێداین، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رچاوه‌ی له‌سه‌ر بۆرده سپییه‌كه نووسی، به‌ڵام دواجار وتی، "سه‌رچاوه زۆره ئه‌توانن به سه‌دان سه‌رچاوه‌تان ده‌ستكه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بتانه‌وێت"، كه‌واته مێژووی میلله‌تێك كه خاوه‌نی هه‌بوو، ئه‌توانێت سه‌رچاوه‌ی بۆ بنیاتنرێت، به‌ڵام كه خاوه‌نی نه‌بوو، ئه‌وه ئه‌بێت وێڵ بیت به‌شوێن ناسنامه‌كه‌یدا به‌ر له‌سه‌رچاوه.
بۆ من رێكهوتهكه سه‌یر بوو، له‌یه‌ككاتدا گه‌ڕان به‌شوێن مێژووی رووداوێكی ئه‌مریكا كه بۆ هه‌ر رووداوێكی زۆر ساده ده‌یان سه‌رچاوه له‌به‌رده‌متدا ههڵهتۆقێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ یادی رووداوێكی مێژووی زۆر گه‌وره‌یه له مێژووی میلله‌تی كورد-دا كه به‌ده‌گمه‌ن چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی نموونه‌یت چنگ ده‌كه‌وێت كه بۆ ئه‌وه پشێت بكرێته سه‌رچاوه، له‌كاتێكدا ئه‌و فلاكچوهیشن (Fluctuation)ه سیاسییه گه‌وره‌یه‌ی كه كۆڕه‌و دروستی كرد، تا ئێستا له‌مێژووی كورددا هیچ روداوێكی سیاسی وه‌ها كه كه‌مترین زیانی گیانی و ماددی تێدا بوو، دروستی نەکردووە.
كۆڕه‌و بۆ كوردی باشوور ساتێكی سیاسی گه‌وره بوو كه تێكڕایی كورد تێیدا كۆكبوون به یه‌ك ده‌نگ به به‌عس بڵێن سنوور و جوگرافیا-مان ناوێت، هه‌مووی بۆ تۆ، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵیده‌بژێرین مێژوویه‌كی نوێیه له خه‌بات. به‌جێهێشتنی شاره‌كان ساتی جێهێشتنی سنوور و جوگرافیا بوو كه كورد هه‌مووی بۆ به‌عس جێهێشت، ته‌نها و ته‌نها، خۆیی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت، بهدنیایی وت، "ئێمه نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌عس بژین."
خۆ ئه‌گه‌ر كۆڕه‌و نه‌بوایه كورد نه‌ئه‌بوو به خاوه‌نی هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌ر كۆڕه‌و بوو وای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه كه بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ركات و له‌سایه‌یدا ناوچه‌یه‌كی دژه‌فرین بۆ كورد دروستكرێت. له‌سایه‌ی ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی به‌عسدا بوو، میدیای ئه‌مریكیی و به‌ریتانیی و فه‌ره‌نسایی و ئه‌ڵمانی، ببنه مینبه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناسۆرییهی كورد له‌و رۆژه‌دا، كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ میدیای كورد كه‌ڕ و كوێر و بێده‌نگه له‌ئاست ئه‌و ساته گرنگه‌دا، با وردتر سهرگرتهی ئه‌وه بده‌ین كه ئه‌گه‌ر فۆتۆگرافه‌رێكی وه‌ك یانس به‌هراكیس-ی ئاژانسی رۆیته‌ر نه‌بوایه، زه‌حمه‌ت بوو ئێستا ئه‌و چه‌ند وێنه ده‌گمه‌نه‌ی كۆڕه‌و-مان هه‌بوایه.
ئه‌و بۆچوونه‌ش به راست نازانم كه پێیانوایه مێژوو پێویستی به زه‌مه‌نێكی دورودرێژ هه‌یه تا ئه‌و رووداوه له مێژووی ئه‌و میلله‌ته‌دا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌و ئه‌ركی خوێندن-همدا له‌كتێبخانه‌ی زانكۆی نۆرس داكۆتا، سێرچێكم كرد بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌ر كاره‌ساتی 11ی سێپتێمبه‌ره، 108 سه‌رچاوه‌ی هێنایه به‌رده‌ستم، جا ئه‌مه له‌زانكۆیه‌كی وه‌ك نۆرس داكۆتا ئه‌مه‌نده سه‌رچاوه هه‌ن، ئه‌بێت له زانكۆیه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك هارڤارد چه‌ند سه‌رچاوه بێته به‌رده‌ست. كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه مێژووی كۆڕه‌و دوور تره یان 11ی سێپتێمبه‌ر!
له‌دوا بۆچوونمدا كاتێك بیرم كرده‌وه، کوا!؟ ئامارێكی ورد هه‌یه چه‌ند كه‌س له كۆره‌ودا مردن، كه‌مئه‌ندامبوون، ره‌قبوونه‌وه، به‌ر مین كه‌وتن، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، كه ئه‌مانه ئاماری زۆر ئاسایی رووداوێكی مێژووین، كاتێك قسه له‌سه‌ر كۆڕه‌وی 1991 ده‌كه‌م، ته‌نیا رێكه‌وته، كه یه‌كیگرته‌وه له‌گه‌ڵ وانه‌كه‌ی مامۆستا دریدا-دا، ئه‌گینا ره‌نگه هه‌ر رووداوێكی تر له‌مێژووی كورد-دا، قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین له كۆڕه‌و زیاتری له‌سه‌ر نه‌وترابێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین، كورد هه‌قی خۆیه‌تی بڵێ "من ناوم مێژوویه‌كی بێخاوه‌نه."